"من" و "خۆم"
شێعر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بێ‌ئه‌وه‌ی «من» خه‌به‌رم بێته‌وه
له‌خه‌و هه‌ڵسام م..
به ئه‌سپایی، لێفه‌که‌م له "خۆم" كرده‌وه و دام به‌سه‌ریا
به دزی خۆمه‌وه، قه‌ڵه‌مه‌كه‌مم هه‌ڵگرت و له سه‌ر ده‌فته‌رێكی كۆنه
مۆمی یادی شه‌هێنێكم داگیرساند و..
ئه‌مجاره‌یان؛ ده‌ستم ژه‌نی له پێته‌وه
هه‌ڵمساندی و شێعره‌كه‌تم دایه ده‌ستت..
كه خوێندمه‌وه
دیسان له ئامێزم گرتی و
هه‌ر پێكه‌وه نووستینه‌وه..
-----------
(له دیوانی دیاری – 1989)
پێشکه‌شه به هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که لایان وایه بۆ یه‌که‌مجار "من" و "خۆم"یان هۆنیوه‌ته‌وه!
+ نوشته شده در دوشنبه ۱۳۹۱/۰۳/۱۵ ساعت توسط ساڵح سووزه‌نی
|

په‌پووله: