دەنگدانەوەی دەق؛
بە سپاس لە، خوێنەرانی چالاکی دەق و هەوڵەکانیان لە خزمەت بە رەخنەی نوێی کوردی‌دا؛
عینجه و فینجه و پێوه‌ره‌کانی پۆست مودێڕنیزم
ئه‌حمه‌د چاک-بۆکان
1
حه‌مه‌ساڵه‌ی سووزه‌نی له شاری سه‌قز له دایک بووه ماوه‌یه‌کی زۆره خه‌ریکی کاری ئه‌ده‌بییه و له‌م ماوه‌یه‌دا وه‌کوو شاعیر حه‌وت دیوانه شێعری له ژێر ناوه‌کانی سه‌مفۆنیا، دیاری، هه‌زار دیوانی که‌ڵه‌گه‌ت له پرسه‌دا، درۆ موقه‌دده‌سه‌کان، شێعره‌سات، به ژماره ته‌له‌فونه‌کانی عاله‌م و وه‌همه‌کانی ئه‌شق له دونیای مه‌جازیدا بڵاو کردۆته‌وه. هه‌ڵبه‌ت زۆربه‌ی ئه‌م شێعرانه له گۆڤار و ڕۆژنامه‌کاندا پێشتر له چاپ دراون. ساڵی 1389 بۆ یه‌که‌م جار شه‌ش کۆمه‌ڵه شێعری له وێبلاگی یۆنس ڕه‌زاییدا بڵاو کرده‌وه که هه‌ر ئه‌و کات مشت و مڕێکی زۆری نایه‌وه. ناوی ئه‌م شه‌ش شێعره به عینجه و فینجه‌وه چ شار بوون.
ده‌بێ بڵێم که‌سێک که توانیبێتی به شێعره‌که‌یه‌وه وه‌ها ئاژاوه‌یه‌ک بنێته‌وه ده‌بێ تێکست و ده‌قه‌که‌ی خاوه‌نی هێندێک تایبه‌تمه‌دی بێ که ڕای جیاوازی خوێنه‌رانی لێده‌که‌وێته‌وه و هه‌روه‌ها که‌سایه‌تی ئه‌م
په‌پووله: