ئه‌سڵ پلیز؟

Asl pliz

 

 

له‌ سه‌رته‌وه‌ تا سه‌رت

سرته‌يه‌ك سووك سووك له‌ سه‌ماي سێحري سه‌رۆك و

شين شين له‌ شه‌معي شه‌ڵاڵي شين و

شه‌راب ب ب

به‌هار

باد گونه‌ايست از وداع و

شهر پاييزي‌است از باد..

به‌ چي‌يه‌وه‌ خائينيت يان ئازا..؟

به‌و خويندنه‌وه‌و تێكه‌ڵكردنه‌ت

له‌ ژيان و كتێب؟

كه‌ي رۆمان ژيانه‌ نائاشق!

لاساييكردنه‌وه‌ت له‌ سرته‌سرتي سه‌رته‌وه‌ تا...

........سه‌رۆك

به‌ كام ئه‌ستێره‌وه‌ خايين نيت يان ئازا ژن؟

/ ياپياو!!!/

كوشتمت و ناحه‌قيشم

شين شين له‌ شه‌معي سه‌رمه‌وه‌ شه‌ڵاڵي سوور له‌ شين و سێحري شۆڕ

كه‌ گونه‌‌ايست وداع از باد و

شهر تا سيمرغ

كه‌ مه‌ل بوون و ئه‌فسانه‌ي شه‌هيد

سين تا شين سێ نوخته‌ي درۆيه‌ و

تو چه‌ خوب

مي‌گويي سين را در بهار و

شين له‌ گه‌رمه‌ي زستان‌دا..

مه‌كه‌نه‌! نامه‌ردي له‌ عه‌سري ئه‌وپه‌ڕايه‌تي مۆدێرن و

رۆسته‌مايه‌تي‌يه‌ بۆ ژن

قاره‌مانيش فت..

ئه‌مرم و ئه‌تكوژم له‌ خۆما!

كوشتمت و ناحه‌قيشيم

Hi- asl pliz!

Swaro/m/20/from kurdistan..

  -  ناتناسم!

ته‌واو.

تا که‌نگێ؟

رۆژێ نا رۆژێ ترهه‌مووی تۆ

 

هه‌تا كه‌نگێ له‌منه‌وه‌ قوڕ تاHB چاپگه‌ره‌كه‌م

 

سه‌ما تا قوڕی من كه‌ هێشتا گڵ بووم و

 

تۆ گوايه‌ له‌ من ساز بووي تا كه‌ي موريدي خۆم بم كه‌ تۆي؟

كه‌گوايه‌ ئه‌رێ ره‌نگه‌  شايه‌د  تۆ

به‌ڵام دڵنيايي له‌ من كه‌ ئه‌حمه‌قم و

تۆهه‌رگيز نامپێوي ‌و

ئه‌كه‌ني كه‌ چ فه‌لسه‌فه‌ گه‌وجه‌ و

زانست و چ پياوانه‌ وازانێ ئازايه‌ و تۆ

چ ژنانه‌ ئه‌كه‌ني كه‌ شيريني!!

چ  پياوانه‌ جه‌رگ ئه‌دڕێ كه‌ ژنه‌ و

گوايه‌ له‌ مه‌زلوومستاني مێژووي حه‌قيقه‌ت‌!!!ه‌وه‌ هاتۆته‌چڕين ن ن..

ئه‌حمه‌قستانه‌ شێعر و مێژوو

كه‌رينه‌ مه‌زڵوومين و وازانين... رۆسته‌م

چ گه‌وج وايزاني ئازايه‌ و

چ پياوانه‌ سۆرابي كوشت

و چ ژنانه‌ هاته‌ شه‌ڕي ئه‌سفه‌نديار !!

سياسه‌ت تيشكێَكه‌ له‌ هه‌تاوي ژن و

مێژوو هه‌مووي حه‌ماقه‌تي پياوه‌

                                     (جگه‌ نيچه‌)

شێتي ئه‌گه‌ر بزاني حه‌قيقه‌ت حه‌قايه‌ته‌ و

سياسه‌ت ژن!

كه‌چاوته‌ ئه‌رِنگێ و ئه‌قرتێ و ئه‌خومارێ و

ئه‌بڕێ و ئه‌پێكێ و ئه‌تيشكێ و ..

هه‌موو ئه..‌كان‌م له‌بيرنيه‌.. گوڵێ!

پياوم ( واته‌ گه‌وج) و شيريني واته‌ ژن!

 

هه‌تا كه‌نگێ له‌ HBچاپگه‌ره‌كه‌مه‌وه‌ تا من؟

***


خراپ زستانه‌!

که‌ من هاتم م م...
بۆنێکی به‌هاریی کراوه‌ ... ئاسمان ده‌گرێ ێ ێ..
په‌نجه‌ره‌کان جارێ داخه‌ گوڵێ!
خراپ زستانه‌!

دیسان وتوێژ ...

ره‌خنه‌ خوێندنه‌وه‌ و شیکاریی میتۆدیک و چه‌ند لایه‌نه‌ی ده‌قه‌ له‌ لایه‌ن خوێنه‌رانی چالاکه‌وه 

  

وتوێژ له‌گه‌ڵ ساڵح سووزه‌نی:

ئاماده‌کردنی: فه‌ره‌یدوون سامان


* به‌ریز كاك ساله‌ح سوزه‌نی : ئه‌م كاته‌ت باش.....

   وێڕای ئه‌وه‌ی شیعر هونه‌ری ده‌ربرِینی خه‌یاڵ و هه‌ستی شاعیره‌، له‌ هه‌مان كاتیشدا بۆ خوینه‌رچیژ به‌خشینه‌ ؟

هه‌موو شێعرێک بۆ هه‌موو خوێنه‌رێک چێژ به‌خش نیه و شێعریش وه‌کوو هه‌موو ده‌قێکی زمانی- نیشانه‌یی زۆر جار له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌ست و خه‌یاڵی شاعیر بێ، گه‌مه‌یه‌که‌ به‌ پێی ده‌رک و ناسینی شاعیر له‌ رێسا و یاساکانی زمان  و هه‌وڵدانی بۆ ده‌رباز بوون ‌یان مانه‌وه‌ له‌و بازنه‌ و نابازنه‌یه‌ دا... مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ به‌س له‌ جیهای رۆمانتیکی دایه‌ که‌ سوز و خه‌یاڵ و هه‌ست ده‌وریی سه‌ره‌کی ده‌گێڕی و  به‌س خوێنه‌رانی چالاکن که‌ جێژ له‌ ده‌قی به‌ڕۆژ وه‌رده‌گرن

ادامه نوشته

تۆ تۆ تۆ تۆ... تۆ ۆ ۆ..

له‌هیچ کوێ نیم و نازانم کام ئازیز ده‌ڵێی گوڵێ؟   ئه‌زیزی خاک؟  ئه‌زیزیی دۆست؟  ئه‌زیزیی باوک؟  ئه‌زیزیی یار؟

ئه‌و ئه‌یگوت (له‌ هوتێل ده‌ریای ئامه‌د ئه‌ڵێم):

هه‌مووتان سه‌ر و بنی قوماشێکن!  یار بێ یار!

منیش ئه‌ڵێم؛

 خۆت رووت مه‌که‌وه‌ به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو چێژه‌ ناگرم!

 

منێ به‌ یه‌ک ژوان ئاڵۆزاو.. له‌یه‌ک پساو... له‌سه‌رخۆچوو.. و... هه‌تا بڵێی ئێستا خومار ر ر  چۆن ده‌توانم دوژمنت بم م م؟  ئه‌وێک تا تۆ بڵێی زامار ر ر ... پێکراو و و  .. له‌ نه‌بوونی هه‌ناسه‌کانتدا خنکاو  و و ... دوژمنی چی؟  ئێمه‌ی په‌ک که‌وته‌ی نیگاهێک (باوک – برا- یار) دلره‌قی بنێنه‌ لاوه‌ وه‌ وه‌ وه‌ ...   زاڵمی چی و چی به‌چی گوڵێ ێ ێ ێ..  چی دیوانی موسیقایه‌ یه‌ یه‌ ...  چی کاسێتی شێعر هه‌یه‌ له‌م دونیایه‌ یه‌ یه‌...چی هه‌مانه‌ی چیرۆک و رۆمانمان هه‌یه ‌...  باسی ره‌نگه‌کانی تۆیه‌) گوڵێ ڵێ ڵێ ڵێ ....( باسی نه‌رمه‌کانی تۆیه‌ .. باسی شیره‌کانی تۆیه‌ ... تیره‌کانی... .... نازه‌کانی... .... پرچ و په‌رچه‌م و  مروارید..  مه‌ڕمه‌ر و یاقووت و ئه‌ڵماس... ... زۆربه‌ی میوه‌کانی جیهان ن ن.. بادام و سێو و هه‌رمێ ... تا شه‌پۆلی ده‌ریاکان و ... چی و چی وچی و چی... له‌ تۆدا ده‌نه‌خشێ و ..

" تۆ منت کوشت باوان! کاکم هێنده‌ ئازا نه‌بوو وو وو .."

..2 shewa bi xebery u daliy shtikm li wn bwe…  -

ئه‌م ئرووس ه‌ پیره‌ی دۆستم م م چ به‌ به‌زه‌ییانه‌ ده‌ڵێ؛

 تۆ تۆ تۆ تۆ... تۆ تۆ ۆ ۆ..

- " چیزی شبیه‌ معجزه‌ در عشق ممکن می شود" ؟"