خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق
"ده‌قی سه‌ره‌ڕۆ، بووتیقای سه‌ره‌ڕۆ "
یان:
(ده‌قی ناوشیار به بووتیقای وشیارانە ناخوێنرێته‌وه)
(چه‌ند سه‌رنجێک سه‌باره‌ت به زمانی شێعری حه‌مه‌ساڵه‌ی سووزه‌نی بە خوێندنەوەی بەشێک لە " بە عینجەوفینجەوە چ شار")
موراد ئه‌عزه‌می
http://peshang.blogfa.com/post-693.aspx
نیچه، له جێگایه‌کی (له شه‌وگاری بته‌کان) دا، زۆربه‌ر له فرۆید، باسی خودی نابه‌ئاگاو هانه‌و غه‌ریزه‌ی ئاوه‌زنه‌ویست ده‌کاو، به به‌ردی بناغه‌ی داهێنه‌رایه‌تی هونه‌ری دێنیته ئه‌ژماروده‌ڵێ هه‌موو جه‌زمه‌ومه‌ستییه‌کان، هه‌ر چۆنێک پێک هاتبن، ئه‌وتواناییه‌یان هه‌یه هونه‌ر بخوڵقێنن. جه‌زمه، خودی نابه‌ئاگاوغه‌ریزه، له‌دوای نیچه‌و، به‌پێداچوونه‌وه‌و په‌ره پێدانه‌کانی فرۆید، ئه‌وه‌نده به‌ربڵاوبوونه‌وه، تاوه‌کوو گه‌یشتنه قۆناغی جێمس جۆیس ومارسێل پرۆست و، لافاوی زەین((stream of consciousness و، بانگهێشتن (association) . ئه‌وقۆناغه ئه‌سته‌مه‌ی که ئه‌ده‌ب له جیهانی به‌رهه‌ستی ده‌ره‌وه، به‌ره‌و دنیای ده‌رهه‌ستی ناوه‌وه و، له ڕه‌وایه‌ته قه‌به‌کانه‌وه، بۆلای گێڕانه‌وه‌ی ئه‌زموونه تاکه‌که‌سیه‌کان وه‌رسووڕا.

په‌پووله: