له په‌راوێزی فستیواڵی شێعری هاوچه‌رخی کوردی – پیرانشاردا؛
بێ عینجه و فینجه (1)
زۆرجار به‌خۆم ده‌ڵێم خۆزگا هه‌موو کاروباریی ژیانی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه وه‌ک پرۆگرامه ئه‌ده‌بیه‌کان به‌ڕێوه ده‌چوو و خه‌ڵک به گشتی ده‌رکی ئاماده‌بوونی ئه‌وی دیکه‌ی ده‌کرد و له زۆربه‌ی کاره‌کاندا چه‌پڵه‌ی بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌شی لێده‌دا...
ئه‌گه‌ر قسه‌ی ئه‌وی قه‌بووڵ نه‌بوو، لانی که‌م گویی بۆ بگرێ و به دوژمنی خۆی نه‌زانێ و.. ئا له‌و بابه‌تانه ئیتر ر ر.... جیاوازییه‌ک له نێوان ژن و پیاو و گه‌نجاندا نه‌بوایه و که‌س خۆی له‌ویدی به زۆرتر نه‌زانیایه و ئۆتۆپیا های یۆتۆپیاااا...
"له‌یلا" سازی بۆ "رۆژ" بژه‌ندایه و رۆژ به‌رده‌وام به سه‌ماوه بۆمان بدوایه و که‌س به "عینجه و فینجه" لچی له‌ویدی هه‌ڵنه‌قرچاندایه و کاتێک زانی خه‌ڵاتی به‌رنه‌که‌وتوه خه‌ڵاتی دۆسته‌که‌ی به خه‌ڵاتی خۆی بزانیبایه و... ئارمانجشارررر هه‌ی ئارمانجشاررر..
"ئاسۆ"، ساڵح، 'کامبیز"، شلێر، شنۆ، ناڵه.. بێ رکه‌به‌ری به‌ده‌م یه‌که‌وه بکه‌نینایه و پێکی دۆستییان هه‌ڵدایه... شیر و تیر و قه‌ڵغانی نوێ و نه‌ریتییان بۆ یه‌ک نه‌کێشایه و ئه‌شی مه‌شییان باریی یه‌کدیی نه‌کردایه و ... به‌هه‌شت های به‌هه‌شت...
به‌ڵام ئه‌و خه‌ونانه که‌م دێنه‌دی و هه‌ر که فستیوال کۆتایی دێ؛
ئاسۆ که تا به‌یانی پێکه‌وه هاو پیاڵه بووینه وچاوه‌کانی شنۆ و شینه‌مان لاواندۆته‌وه .. شیرم لێ ده‌کێشێ و ئه‌وه‌ی ده‌کا که‌نابێ بیکااااا و دۆزه‌خ های دۆزه‌خ خ خ خ
من بیر له تۆڵه‌ده‌که‌مه‌وه و کامبیز ئاسۆ ده‌تۆپێنێ و شنۆ له‌هیچمان ناڕوانێ و ئه‌شق ده‌بێته فیقه‌نه..... و جه‌هه‌ننه‌م های جه‌هه‌ننه‌م م م
له مێژه گوتوومه؛ له جیهانێکی وانوێنراوی مه‌سخه‌ره‌دا ده‌ژین و شار و کار و بار تا ئه‌شق و که‌شک و مه‌شق.. شێعنێکن به هه‌یبه‌تیGUUدا....