کایه
کایه (ئه‌و شانۆ نامه‌یه‌ی که هه‌رگیز بواری "کایه"ی پێ نه‌درا)
[ شانۆنامه] 1377 نووسینی؛ ساڵح سووزه‌نی
ئاماده‌کردن و ده‌رهێنانی شانۆیی؛ سه‌لاح محه‌مه‌دی

که‌سانی ده‌ورگێر:
1- کچ
2- کوڕ
3- دسته ( به‌پێی توانایی شانۆ)
4- سه‌ماکه‌ران ( به‌پێی توانایی شانۆ)
1)
کچ و کوڕێک له سه‌ر شانۆ
----------------------
کچ: دایکم ئه‌مکوژێ!
کوڕ: بۆ؟ ئێمه خۆ کایه ئه‌که‌ین!!
کچ: دایکم باوه‌ڕمان پێناکات. ئه‌ڵێ: حه‌رامزاو!
هێشتابۆنی شیری خاو له ده‌مت دێ..
ده‌ڵێت به دایکی تۆش!
کوڕ: ئه‌ڵێم کایه‌مان ئه‌کرد.. گشت که‌س ئه‌یکات..
کچ: به‌ڵام باوکم و کاکم بزانن، ئه‌مکوژن.. ئه‌وان باوڕ به شتی وا ناکه‌ن.
کوڕ: ( لاسایی باوک ئه‌کاته‌وه)
چه‌تیو! به‌قه‌د قنچکه هه‌رمێیه‌ک ئه‌بیت..
به‌ته‌مای ئابڕووی هه‌زار و ئه‌ونه ساڵه‌مان
به‌ریت؟!! هه‌ی سه‌لیته!
(ڕاده‌کا و په‌لاماری کچ ئه‌دات)
کچ: غه‌ڵه‌تم کرد.. به‌خوا ئیتر کایه ناکه‌م.. باوکه
گیان.. به خوا.. ئای باوکه..
باوکی به‌که‌س راگیر ناکرێت/
کچ /سه‌ری له نێوان هه‌ردوو ده‌ست و ئه‌ژنۆکاندا داده‌شارێ/ :
به خوا ئیتر لاساییش ناکه‌ینه‌وه
کوڕ / ده‌وری باوک ئه‌گێڕێ/:
کچه‌تیو! لاسایی چی. ئه‌وه نیه دایکت ده‌ڵێ
له ژێرخانه‌که‌دا سواری یه‌ک بوونه.. شه‌رت
بێ بر شه‌رتی پیاو، گوێی ئه‌و هه‌تیوه ببڕم..
کچ / ده‌وری دایک ده‌گێڕێ/ : مناله..
کوڕ / ده‌وری باوک ئه‌گێڕێ/:
مناڵه!! خۆ باوکی مناڵ نیه.. ورگی ئه‌دڕم..
کچ / ده‌وری دایک ئه‌گێڕێ/:
باشه ده‌ی پیاوه‌که.. باشه! مناڵن،
غه‌ڵه‌تێکیان کردوه.. ئیتر دووباره‌ی ناکه‌نه‌وه!
کوڕ: دایکی سیخی گۆرواکانی خسته سه‌ر چراکه،، و وتی:
کچ / ده‌وری دایک ده‌گێڕێ/ :
ته‌نیا به داخ کردن ئه‌توانم ته‌مێی که‌م..
وانابێت ... ئه‌مه چه‌ند چاره ئه‌ڵێم نابێ
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌تیوه بچنه ژێرخان.. باوکت
بزانێ.. نا .. ئه‌مار به باوکت ده‌ڵێم.. به
داخ کردنیش له‌کۆڵت نابمه‌وه!
کوڕ/ده‌وری کچ ده‌گێڕێ/:
نا دایه‌گیان، به‌خوا ئێمه هه‌ر لاساییمان
ئه‌کرده‌وه، ئه‌ویش به کایه!
به‌خوا هه‌ر کایه‌مان ئه‌کرد.. هه‌ر کایه.. ئاخ
خ خ.. سووتام.. ئای.. ئای دایکه گیان..
باشه بێجام کرد.ئیتر کایه‌ش ناکه‌م.. ئاخ خ
کوڕ / ده‌وری باوک ئه‌گێڕێ/ :
باشه ته‌مێ بوو.. خه‌تای ئه‌م سه‌ڵیته‌یه..
کچێ داخی ئه‌وه‌م لێدێ.. خۆ هێشتا مناڵه..
مناڵ
کچ / له ئێشدا خۆی بۆ راگیر ناکرێ/:
راست ئه‌کات.. منالم.. نال.. به‌ڵام ئه‌وان
ئه‌وه نازانن.. باش بوو به کاکه‌میان نه‌وت
ئه‌گینا.. من ئه‌ترسم.. ئیتر لاسایی
ناکه‌مه‌وه،، ئه‌وان پێیان وایه ئێمه هه‌ر
به‌راستی بووک بووکێنێ ئه‌که‌ین! بووک
بووکێنێی به‌راستی!!
/ ده‌نگی لێدان دێت به تووڵی ته‌ڕ..
کوڕ/ له ئێشدا خۆی پێچ ده‌دا/:
تۆ پێت وایه هه‌ر تۆ داخ کرایت؟.. به‌ڵام بێ
کایه دڵم تۆق ده‌کا.. ده وه‌ره با کایه که‌ین!
کچ: نا .. نا.. ده‌ستم هێشتا خۆش نه‌بوه‌ته‌وه..
لاسایی کردنه‌وه و راسته‌قینه لای ئه‌وان
یه‌که.. ئه‌مجاره ئیتر ئه‌مانکوژن..
ئه‌مانکوژن..
2)
چه‌ند منداڵ له سه‌ر شانۆ
----------------
منداڵه‌کان: ده‌ی.. ده‌ی.. که‌س وه‌ک تۆ لاسایی مودیر ناکاته‌وه!
کوڕ: من لاسایی که‌س ناکه‌مه‌وه!
مناه‌کان: ئه‌ی بۆ دوێنێ واتکرد؟
کوڕ: دوێنێ تووڕه بووم.. بۆ دوو ده‌قه ده شووڵی لێدام، ده‌ستم به قه‌د کالیاری ماسیبوو..
منداڵێک: بڕوا ده‌ستی منیش!
منداڵێکی تر: ئه‌شا باڵم!
منداڵێ تر: ئه‌ش ملم!
کوڕ: ئه‌گه‌ر بزانێت چی؟ ئه‌ڵێت گاڵته‌ی به کێ و کێ کردوه و له کۆلمان نابێته‌وه. خۆتان باشی ئه‌ناسن / ئه‌دا ده‌رئێنی/
مناڵه‌کان؛ / پێده‌که‌نن/ ده‌ی ده‌ی تۆ خوا..
کور : هێشتا ئێشی قامکه‌کانم له گۆشه‌ی جه‌رگما ماوه. ئه‌برووسکینێ، نا.. نا.. وازم لێبێنن!
منداڵه‌کان/ روو له کچ/: تۆ شتێکی پێ بڵێ!
کچ / به کوڕ/: دڵیان مه‌شکێنه!
کوڕ/ به نیشانه‌ی هه‌ڕه‌شه ده‌ستی به‌رز ئه‌کاته‌وه/
کوڕ: په‌تێله‌توونو ده‌ل میاله‌م ( پدرتونو در میارم)، به له‌ئیسێ مه‌دله‌سێ ته‌وهین میکۆنین؟ (به رئیس مدرسه توهین می کنید) کولله خه‌لها! ( کره خرها)
مودیر / دیته سه‌ر شانۆ – له پشت سه‌ر کوڕه‌وه ده‌وه‌ستێ – مناڵه‌کان له پێکه‌نین ده‌که‌ون- به‌ترسه‌وه چاو له مودیر ئه‌بڕن../
کوڕ : هه‌مه‌توون ئێخلاجین( همتون اخراجین)
/مودیر گویی کوڕ ئه‌گرێ/
مودیر : کولله خه‌ل، په‌تێله‌تو ده‌ل میاله‌م(کره خر پدرتو درمیارم) ئه‌دایێ مه‌نۆ ده‌ل میالی (ادای من‌و در میاری) به له‌ئیسێ مه‌دله‌سێ تۆهین میکۆنی؟ (به رئیس مدرسه توهین می‌کنی)
کوڕ : ئاخ خ خ .. به خوا خه‌تای ئه‌وان بوو قولبان (قوربان)
کچ ( ده‌وری دایک ئه‌گێڕێ) : هه‌زار جارم گوت لاسایی که‌س مه‌که‌رۆ.. ده‌بیخۆ!
کوڕ : له‌و ساله‌وه هه‌ر خه‌ریکی خواردنم
3)
کچ : ئێمه‌ش ئه‌توانین!
کوڕ : ئه‌مانگرن.. وازانن ئێمه‌ش له‌وانین.
کچ : ئێمه وا نیشان ئه‌ده‌ین شۆڕشگێڕین! هه‌ر ئه‌وه‌نده.. بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک وابزانن شۆڕشگێڕان له‌وه زیاترن. مه‌ترسه! هیچ نابێت. ته‌نیا وه‌ک ئه‌وان جل و به‌رگ ئه‌گۆڕین.. هیچیتر. ته‌نیا لیباسه‌کانمان وه‌ک ئه‌وانه.. به مناڵه‌کانی تریش ئه‌ڵێم.. له به‌یانیه‌وه جله‌کانمان ئه‌گۆڕین..
کۆڕ : جله‌کانمان.. جله‌کانمان.. هه‌موومان ده‌گرن!
کچ : ده‌ی با بیگرن!! له‌ڕیوه ئه‌زانن هیچمان نه‌کردوه.. به‌رمان ئه‌ده‌ن.. خه‌لک ئه‌وه‌نده‌ی تر رقیان هه‌ڵده‌سێ ..
کوڕ : خه‌ڵک.. خه‌ڵکی چیته ؟ هه‌موویان درۆ ئه‌که‌ن . ئه‌وان لایه‌نگری ده‌سه‌ڵاتن! ده‌سه‌لات هه‌رچی بێ با ببێت.. نابینی چۆن ده‌ستی بۆ به‌رز ئه‌که‌نه‌وه؟ نابینی چۆن هووڕای بۆ ده‌کێشن؟ خۆ کوێر نیت!! که‌ڕ نیت!!
چه‌ند که‌س دێن/
سه‌ر ده‌سته( هاوار ده‌کا/ : ئه‌رته‌شی به هێزی ئێمه له جیهاندا که‌م وێنه‌یه..
ده‌سته : هووڕااا .. هووڕاا.. هووڕااا.. بژی ئاڵمانراین.. بژی هێزی چه‌کدار..
سه‌رده‌سته : ئێمه شۆڕشی خۆمان له جیهاندا په‌ره‌پێده‌ده‌ین.. ئێمه له هه‌موان سه‌رترین.. ره‌نگی پێستمان له ره‌نگی پیستی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان جوانتره،، ئێما جیاوازین و ده‌بێ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان سه‌ری کڕنۆشمان بۆدانه‌وێنن!
خه‌ڵک : هوورااا.. هوورااا.. بژی ئاڵمانراین.. بژی هێزی چه‌کدار..
سه‌رده‌سته : ئێمه به‌رده‌وام له په‌ره‌سه‌ندنداین.. ئه‌وه‌ی بڵێ وانیه ده‌می ده‌شکێنین..
خه‌ڵک : هوورااا.. هوورا.. ده‌یشکێنین... ده‌یشکێنین..
/ ده‌سته ده‌چنه ده‌ره‌وه/
کچ : واش نیه.. هێزی به‌ره‌نگاریش هه‌ر له‌و خه‌ڵکه‌ن! ئه‌ی بۆ له‌په‌سا له گه‌شه‌کردندان؟
کوڕ : ئه‌وانیش ئه‌یانهه‌وێ لاسایی که‌سانێ تر بکه‌نه‌وه.
کچ : تۆ لات هوایه ئه‌م خه‌ڵکه ده‌بێ هه‌روا بدرێنه ده‌ست ئه‌م گورگانه؟
کوڕ : مه‌به‌ستی من ئه‌وه نیه.. خراپ تێگه‌یشتووی! من ئه‌ڵێم گورگه‌کان هه‌مان خه‌ڵکه‌که‌ن! .. بێچوه‌گورگێکیان ناوه‌ته ئه‌و سه‌ره.. "هیشتێر" بێچوه‌گورگی ئه‌وانه..
کچ : ئێسته کاتی ئه‌و قسانه نیه.. وتم خۆ! ئێمه بچووکترین کاریان بۆ ده‌که‌ین.. ئه‌وه‌نده‌م لێ رائه‌دیت؛ که خائین نه‌بیت! نامهه‌وێ کوڕه‌کان بڵێن خوێڕییه!
کوڕ : کوڕه‌کان خۆیان خوێڕێن.. ئه‌وان به‌س وائه‌نوێنن که ئازان.. ئه‌گینا له‌خۆخواردن زێده‌تر هیچ ناکه‌ن.. راست ئه‌که‌ن و به‌جه‌رگن !! بۆ ئه‌یانهه‌وێ لاسایی بکه‌نه‌وه؟ بۆ ناچن.. بۆ ته‌نیا جله‌کانمان؟ بۆ؟
کچ : له‌سه‌ری مه‌ڕۆ.. ئێسته ئه‌مانهه‌وێ ئه‌وکاره بچووکه‌یان بۆ بکه‌ین.. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان له‌ده‌ست دێت بۆ نه‌یکه‌ین؟ هیچیشمان لێنایه‌ت. هێزی گه‌ل ناومان گه‌وره ده‌که‌نه‌وه.. دوژمنیش کاتێ بزانی هیچمان نه‌کردوه و هیچیش نین..ل له‌کۆڵمان ده‌بنه‌وه.. هه‌ر ئه‌وه‌نده.. ئیتر له‌چی ئه‌ترسیت؟
کۆڕ : له‌وه ئه‌ترسم که.. ئه‌ری ئه‌ترسم.. ئه‌گه‌ر نه‌ترسابام راسته‌وخۆ ده‌چوومه ناویان.
کچ : ده‌ی درۆ ئه‌که‌یت! تۆ ئوه‌انیشت قه‌بووڵ نیه..
کوڕ : حه‌قیقه‌ته‌کان به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ن.. به‌ده‌ست خه‌ڵکه‌وه‌ن که ده‌سه‌ڵاتی پێ ساز ده‌که‌ن!
کچ : ئه‌وانیش خه‌ڵکن.. تۆیش هه‌ر له‌و خه‌ڵکه‌ی.. به ده‌ست تۆشه‌وه‌یه..ئه‌گه‌ر بتهه‌وێ.. تۆش ده‌توانی..
باشه.. باشه.. به‌قسه‌ت ده‌که‌م.. ئێسته کاتی چنینی فه‌لسه‌فه نیه.
که‌وایه له‌به‌یانیه‌وه جلی تایبه‌تیی ئه‌وان له‌به‌ر ده‌که‌ین!
کوڕ : باسه باشه.. ده لێمگه‌ڕێ ئیتر..
/ ده‌سته دێنه‌وه /
ده‌سته : هوورا.. هوورااا.. بژی ئاڵمانراین... بژی هێزی چه‌کدار.. ئێمه باشترینین.. بژی،، هوورااا..
4)
کوڕ : چۆن بوو گرتمیان؟ هه‌ر که له‌ماڵ هاتمه ده‌ر، هه‌موو تماشایان ئه‌کردم.. هێندێک چه‌پ چه‌پ.. هێندێک روویان وه‌رچه‌رخان و پشتیان تێ‌کردم.. وه‌لامی چاک و چۆنی بیانیانه‌شیان نه‌دامه‌وه.
خه‌ڵک : ئه‌تگرن.. هه‌ڵێ.. هه‌ڵی ئه‌تگرن.. هه‌ی به‌وبه‌خت.. هه‌ڵێ..
کوڕ : خۆیشم ترسابووم. هه‌نگاوم توندتر کرده‌وه.. به‌ره‌و کۆڵانێکی باریک هه‌ڵهاتم.. به شوێنمدا ده‌نگی فیقه‌ی یاساوڵ به‌رز بۆوه..
یاساوڵ : راوه‌سته.. بیگرن.. راوه‌سته با نه‌تکوژین..
/ ته‌قه‌ی تفه‌نگ/
کوڕ : جگه‌ره(پاکه‌ت)فرۆشێ به‌ره‌و رووم هات.. خۆی پیاکیشام. که‌وتم. هه‌ردووقۆڵی گرتم..
**
بازجوو : رفیقه‌کانت ناوبه‌ره! چه‌ند که‌سن؟ له کوێوه هاتوونه‌ته ناوشار؟ ئه‌تانویست کێ بکوژن؟ له‌کوێ بۆمبتان داناوه؟ بیڵێ تا هه‌موو گیانتم نه‌سووتانه...
/ ئاگری جگه‌ره‌که‌ی ده‌ستی ئه‌نێ به گیانی کوره‌وه/
کوڕ : ئاخ.. وانیه... ئێمه هه‌ر جله‌کانمان.. ئاخ خ
بازجوو : سه‌رۆکتان کێیه؟ ناو شار چه‌ند که‌سی ئێوه‌ی تێدایه؟
کوڕ : سه‌رۆکی چی؟ ئێمه ته‌نیا لاسایی..
بازجوو / ئه‌کێشێ به‌ده‌م کوڕه‌دا/: وازانی ئێمه منداڵین؟ به‌دبه‌خت ئێره دایه‌ره‌ی مشتالۆیه! هه‌زاری وه‌ک تۆمان هاوردۆته قسه. باله‌وه زیاتر نه‌تبرژێنین! ئاده‌ی ئه‌و چراکاره بێنن..
/ سه‌مای غه‌ریبی سه‌ماکاران له‌م لا و لای سه‌حنه‌وه رووبه‌رووی یه‌ک... بازجوو و کوڕه له‌حاڵی هاوارکردندا بێ جووڵه‌ن.. سه‌ماکاران کێک ده‌کشێنه‌وه و دێنه‌وه دواوه/
کوڕ : ئێمه هه‌ر جله‌کانمان.. ئاخ... ئێمه هه‌ر جله‌کانمان.. نازانم.. درۆیه.. ئاخ..
بازجوو : له سه‌رڕا ده‌ستپێده‌که‌ینه‌وه! یه‌ک وه‌ڵامی درۆ بده‌یته‌وه، ده‌تبرژێنین.. ناو؟
کۆڕ : برتۆڵت.. یووهان برتۆڵت... پێنجی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی باخ
بازجوو : که‌ی چوویته‌ریزی خائینانی به‌ره‌نگارییه‌وه؟
کوڕ : من هه‌ر نه‌مدیون.. ته‌نیا لیباسی وه‌ک ئه‌وانم..
/ چراکاره‌که‌ی لێ نزیک ده‌کاته‌وه/
کوڕ : ئاخ سووتام.. به‌خوا ئیتر لساسایی که‌س ناکه‌مه‌وه.. ئاخ
بازجوو : لاسایی چی به‌دبه‌خت؟ ئه‌وه‌تا پۆلیسی خه‌ڵکیی ده‌ڵێ؛ له فیراردا گیراویت!
کوڕ : من ترسابووم.. ترسام..
بازجوو : که‌وایه زووبیڵێ و خۆت رزگارکه! هه‌موو دۆسته‌کانت "ئێقراریان کردوه. هه‌ر تۆ ماوی.
کوڕ : من هیچم نه‌کردوه،، هیچ..
/ چراکاره‌که‌ی لێ نزیکتر ده‌کاته‌وه../
کوڕ : ئاخ خ خ .. سووتام.. ئاخ خ..
**
/چه‌ند کوڕ و کچ، ده‌سته له ده‌وریان کۆبوونه‌ته‌وه./
ژان : خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی وڵاتی فرماسۆنی مه‌زن!
به هه‌وڵ و تێکۆشانی ئێوه و گریلای نه‌به‌ز و خوێنی شه‌هیدان، توانیومانه داگیرکه‌رانی ئاڵمانرا له ولات ده‌رپه‌ڕێنین و تووشی شکستی یه‌کجاره‌یان بکه‌ین..
/ وێنه‌ی کوڕ به‌رز ده‌که‌نه‌وه/
ژان : ناوی ئالبێرتۆ هه‌تا هه‌تایه له‌یادی ولاتدۆستان و ولاتپارێزاندا ده‌مێنێته‌وه.. ئالبیرتۆ له نێو خاکی دوژمن‌دا قاره‌مانانه شه‌هیدکرا و ئه‌شکه‌نجه و ئازار چۆکی پێدانه‌دا..
خه‌ڵک : بژی ئالبێرتۆ.. هه‌ر بژی فرماسۆنی مه‌زن.. بحی گریلای تێکۆشه‌ر..
کوڕ : وانیه! من ئالبێرتۆ ده‌ناسم.. ئالبێرتۆ دۆستی من بوو.. ئێمه پێکه‌وه گیراین.. زۆریان ئازار داین.. زۆر ئه‌شکه‌نجه کراین.. به‌ڵام ئێمه ته‌نیا لاساییمان ده‌کرده‌وه.. ته‌نیا جله‌کانمان..
خه‌لک : / هوورا ده‌کێشن/ بژی یادی نه‌مری ئالبێرتۆ! مه‌رگ بۆ خایین و خۆفرۆش.. ئالبێرتۆ.. ئالبێرتۆ..
کوڕ : /ئه‌قیژێنێت/ درۆ ناکه‌م.. ئێمه ته‌نیا.. ته‌نیا لاسایی..
خه‌ڵک : / به‌رزتر هاوار ده‌که‌ن/ ئالبێرتۆ.. ئالبێرتۆ.. /ده‌چنه ده‌ره‌وه/
کوڕ : / روو له ژان/ ئاگات لێیه؟ بۆ درۆ ده‌که‌ن<
ژان : ئێمه درۆ ناکه‌ین.. ئێمه ته‌نیا راستیه‌کان جارێکی تر ده‌خه‌ینه‌وه به‌رچاو!
کوڕ : به‌ڵام ئێمه ته‌نیا جله‌کانی گریلامان کرده‌به‌ر.. هه‌ر ئه‌وه‌نده
ژان : ئێمه‌ش هه‌ر جله‌کانی ئه‌وانمان که‌به‌ردایه.. تۆ خۆت ده‌بێ له‌ئێمه چاکتر بزانی... من ئه‌وکاره ته‌نیا لێره ده‌که‌م.. ئێمه شانۆگه‌رین!
کوڕ : شانۆ جیایه!
ژان : شانۆ جیا نیه.. شانۆش لاسایی ژیان ده‌کاته‌وه.. پێت وانیه؟ تۆ خۆت نه‌بوویت ده‌وری کابرای زیندانیت گێڕا؟
کوڕ : من ده‌وری که‌سم نه‌گێڕا! من به‌راستی زیندان بووم.. من ئه‌شکه‌نجه‌کرام.. منیان کوشت، ئالبێرتۆشیان کوشت.. ئێمه به‌ڕاستی کوژراین!
ژان : درۆ ئه‌که‌ی.. هه‌موومان ده‌وری شانۆمان گێڕا! شانۆی" کایه".. به‌ڵام تۆ باشتر کایه‌ت کرد!
کوڕ : من کایه‌م نه‌کرد.. من به راستی زیندان کرام.. ئه‌شکه‌نجه کرام..
/ شوێنی ئه‌شکنجه‌کان نیشان ئه‌دا/
ژان : ره‌نگه بۆخۆت وات لێکردبێ. ئه‌ویش جۆره ماخولیایه‌که. ئه‌رێ.. ره‌نگه هه‌ر وات کردبێ!!
كور(ده‌قیژێنێت): به‌ڵام ئه‌وان ئێمه‌یان كوشت. ئێمه ئیعدام كراین. هه‌مومانیان سوتان. من درۆ ناكه‌م. من سوتام... سوتام...
ژان: ئارام دۆستی من... ئارام به. هه‌مومانیان سوتان. به‌ڵام هه‌موی كایه بوو. تۆیش كایه‌ت كرد... راسته... باوه‌ڕ بكه... بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌هوه‌ن بیته‌وه ئه‌كته‌ره‌كانیتریش بانگده‌كه‌م بێنه سه‌رشانۆ... مناڵه‌كان بێن...
_ ئه‌كته‌ره‌كان دێن.
ژان: ترمۆندۆ ده‌وری بازجو،ژان ده‌وری منداڵ،ژولی ده‌وری كچ،...
ئه‌كته‌ره‌كان(پێده‌كه‌نن): ئێمه ته‌نیا لاساییمان كرده‌وه. برتۆڵت... ته‌نیا لاسایی... به‌ڵام تۆ... تۆ هه‌ندێك له ئێمه جوانتر كایه‌ت كرد... هه‌ر ئه‌وه‌نده... هه‌موی لاسایی كردنه‌وه بوو...
له ناو خه‌ڵكه‌وه: درۆ ئه‌كه‌ن... لاسایی چی... بیانگرن... _ تاریكایی. 1377هه‌تاوی http://www.kurdishano.com/sh_Shwpl.aspx?id=11
په‌پووله: