بە کێشی قەڵەمباززززز
بە کێشی قەڵەمباززز... +
_ ٥ _
له په‌سا شاعیر، نووسه‌ر، ئه‌دیب، ره‌خنه‌گر، فه‌یله‌سووف، کۆمه‌ڵناس و دەروونناس س س و ... هه‌ڵده‌تۆقن و ئه‌وه‌ی به‌ده‌میاندا دێ، هه‌رکەس بە رەنگێک و له‌رێگه‌یه‌کی راگه‌یاندنه‌وه ئه‌یکه‌ن به‌چاو و قورگ و زێهنی خوێنه‌ر و به‌رده‌نگ و بێنه‌ر و ... دا و هیچ که‌سیش ته‌نانه‌ت به‌رپرسی قسه‌ی خۆی نیه و به‌رهه‌می ئه‌وانی تر (که‌خۆیان له‌و به ئه‌دیب و شاعیر و ره‌خنه‌گر و فه‌یله‌سووف و کۆله‌ڵناس و دەروونناس و... تر ئه‌زانن ) نابینێ و تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی‌تریشی نیه. ئه‌مه ره‌نگه له‌جێگه‌ی خۆیدا مه‌یدانێک بێت بۆ ده‌ربرینی ده‌نگه جۆراوجۆره‌کان و چه‌ندره‌نگی و چه‌ندده‌نگی و فره‌به‌رهه‌می و... له‌ئه‌نجامدا ئازادیی ده‌ربڕینی تاک، به‌ڵام له‌کۆمه‌ڵگایه‌کدا که هێشتا له ماوه‌ی ژیانیدا به‌قه‌د قامکه‌کانی ده‌ست به‌رهه‌می ره‌خنه‌یی و فه‌لسه‌فی و... ئه‌وتۆی تێدا هه‌ڵنه‌که‌وتوه و به‌رهه‌مه‌کانی نه‌خوێنراوه‌ته‌وه و هه‌ڵوێسته‌ی جیددی له‌سه‌ر نه‌کراوه و نه‌که‌وتنه‌ته به‌ر شیکاری وردبینانه و پاژبینانه و گشتبینانه، ره‌نگه خه‌ساره‌که‌ی له به‌رهه‌می زیده‌تر بێت... به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاته ورد و درشته‌کانی جیهانی وانواندن(وانموود)یش له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه له بابه‌ته‌کان ده‌روانن و( ئه‌مه ره‌نگه حه‌قی زگوومایی ئه‌وان بێت و فارس گوته‌نی؛" از کوزه همان برون تراود که در اوست" واته گۆزه هه‌ر ئه‌وه‌ی لێدێته‌ده‌ر که تیایدایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیکه بازاره‌که‌ی ئاڵۆزاندوه و سه‌د ئه‌وه‌نده ده‌سه‌ڵاتی وانوێنراویی هه‌ڵکێشاوه‌ته سه‌رێ و سنووری نێوان حه‌ق و ناحه‌ق و واقیع و ناواقع و ر‌است و دروست و ئه‌دیب و " له‌شیب" و... ی کردۆته شیربرینج و جوێکردنه‌وه‌یانی ئه‌سته‌متر کردوه.. هه‌ر بۆیه ره‌خنه‌گرانیش له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه‌ند به‌دوای دیتنه‌وه و جوێکردنه‌وه‌ی حه‌ق و ناحه‌ق و ر‌است ودروستی و مانای سه‌ره‌کی و موتله‌ق و رەهاوه نین و زێده تر باس له " تاویل" و راڤه‌ی خۆیان ده‌که‌ن و دیالۆگ و ...
سه‌یر ئه‌وه‌یه له‌ناو ئه‌و راڤه‌و " تاویل"انه‌ش دا، ده‌نگی ئه‌وانه به‌رزتره که که‌ڕه‌ناکه‌یان باشتره و ده‌زگای پێوه‌ندی جه‌ماوه‌ریه‌که‌یان ئاسمانێکی زێده‌تری خستۆته ژێر رکێف و په‌نجه‌ی دیجیتاڵی و ئانالۆگه‌کانیه‌وه و... به‌تایبه‌ت له وڵاتانی جیهانی شه‌ش و حه‌وت که هێشتا ئه‌و دێموکراسییه‌ش(!!) مه‌یدانی نه‌دراوه‌تێ و چه‌ک و شه‌ق و کوشت و بڕ... قسه‌ی یه‌که‌م ده‌کاو رووناکبیره‌کانی له‌باتی خه‌ڵات، زیندان و ئه‌شکه‌نجه و.. ده‌کرێن و مافی بڵاوکردنه‌وه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان ده‌چێته ژێر چاودێری توند و تیژ و چه‌قۆ و ساتۆر ئه‌وشتانه‌وه..، وه‌زعه‌که له‌وه‌ش خراپتر و ئاڵۆزتره و ... تاد.
له‌م وه‌زعه شه‌له‌م شۆرباوه‌دا ره‌نگه یه‌که‌م پرسیار (وه‌ک هه‌میشه و لە زمانی چڕنۆکڤسکی نا ببوورن چرنیشڤسکی یان شتێ وا ) ئه‌وه بێ که؛
چ که‌رده‌ن؟
هاهاها.... ئەرێوەڵاااا.. مەکەنن!
شێر پەنجە لەگریان و کەنینی زۆرەوە دێ!
------------------
+ هەنێ یاداشتی کۆنە کە هەر بەو سەردێڕەوە لە "نسێ" وەکوو گۆشەیەک بڵاو دەبێتەوە
په‌پووله: