هه‌ڵه‌بجه
جه‌حانم
.....ر
.....و
.....و
.....خا...
به سه‌ر باخی به‌هه‌شتا...
ئاگر وتی:
پشكوَكانم له ناو سینگا هه‌ڵپڕووكان
كه‌چی شه‌خته،
ئاوڕێكی لی نه‌دامه‌وه!
سڵاو له ئه‌ویندارانی هه‌تاو، وڵات
ئازادی، هونه‌ر و ئه‌وین.
به‌رِیزان!
ره‌نگه به‌شی مه وابی، شینمان بكه‌وی به سه‌ر
شینا و ده‌رد به سه‌ر ده‌ردا.......
هه‌ڵه‌بجه‌كانمان بكه‌ونه به‌هار و كۆستی مه‌رگی
ئازیزانمان بكه‌ون و به سه‌ر كۆستی هه‌ڵه‌بجه‌دا و ... تاد...
به‌ڵام با ئه‌وه‌ش بڵێم كه قه‌ت به‌و به‌شه رازی نه‌بووین و به‌رده‌وام هه‌وڵ و ته‌قه‌للا و جووڵانه‌وه‌مان هه‌بوه به‌ره و ئه‌و جیهانه‌ی خۆمان چاوه‌رِوانین ... و به‌و ئومێده‌وه زیندووین...
خۆشحاڵین به‌وه‌ی لاوانی تیگه‌یشتوو تێمان ده‌گه‌ن و شوێنی سوارانمان ده‌گرن ... به هه‌ڵه‌بجه نائومیدنابن...
به‌و هیوایه‌وه،
ئاسمان ئاواتتان شین و
كوڵمی ژیانتان گه‌ش بێ...
......
به بۆنه‌ی یادی هه‌ڵه‌بجه و مارف و جه‌عفه‌ر له زانكۆی هه‌مه‌دان له‌گه‌ڵ نامه و شیعریك پیشكه‌ش كرا.
هه‌زار دیوانی كه‌ڵه‌گه‌ت له پرسه‌دا
له‌و سه‌ره‌مه‌رگه ره‌شه‌دا،
شیعری چی!؟
ملوێنی وشه‌ی سه‌ر له خوم و
ده‌سرازه‌شین
ئه‌بنه دڵۆپیچك له ئاوی كانیاوه‌كه‌م
بۆ سه‌ر زاری سووتاوی كۆڵان و
قورگی گوڵ و
هاواری چاوه‌رِوانی شار....!؟
په‌خشانیش
بیت و بكرایته باهۆزێك
هه‌ناسه‌ی مه‌رگی راده‌یه‌ت...
ره‌نگه
ئه‌نا،
كام لقه سووتاوی میژووم
به دوو چه‌پڵه و
سێ«بژی» و
كورته شێعرێك...
سه‌ر له نوێ هاتۆته سه‌ما!؟
كامه وێنه
هه‌زاربووكی ئاواییمی
له قورِگی سووتان
ده‌رهینا!؟
یا زامێكی گوڵاڵه گه‌زیزه‌ی وه‌رزی
سه‌رهه‌ڵدان و تێك رِمانی
ئه‌م وڵاته‌ی بۆ هه‌ڵپێچاین!؟
هه‌ست رێبه‌ران!!
خۆ ئه‌زانم،
كۆڵ وكۆی زووخاوه‌كانتان
له چه‌ند ره‌نگن!
هه‌مووی مه‌یله و ره‌ش و شین و وه‌نه‌وشه‌یین...
ئه‌وه‌ش نه‌كه‌ن،
ره‌نگه تاشه‌به‌ردی سینگتان
شه‌قار به‌سێ...
یا ئه‌ونه‌ی‌تر
دار بكوژرێ و
گوڵ سه‌ربڕیێت...
به‌ڵام چی بكه‌ین!؟
هه‌زار دیوانی كه‌ڵه‌گه‌ت
له سه‌ر گڵكۆی كیژی ده‌زگیران وه‌خوێنین...
دڵی دایكه ره‌شپۆشه‌كه‌ی
ئه‌كرێته‌وه!؟
گورگی هار ئه‌سڵه‌مێته‌وه!؟
ئه‌ی چی بكه‌ین، بۆ خاتری خودا؟
ئه‌م قه‌ڵه‌مه مل باریكه
چۆن بكه‌ینه
چه‌كی هیوا!؟
باوكم ئه‌یوت:
باوكم ئه‌یگوت:
«ئه‌و ساڵه‌ئه‌وان» «ره‌شۆكی» و
ئێمه‌ش،
به هه‌رشتێكی وا...
خۆمان به خۆمانمان دۆڕان...
ئێستا
منم به «بێگه‌رد»ه‌م ئه‌ڵێمه‌وه:
ئه‌وان گڕی كیمیایی..
ئێمه به هه‌مان قالۆره چه‌كی...
هیوا!!
جۆگڕه‌كه‌ی «قه‌ڵاتان»م تا....
..........ئاگری «هه‌ڵه‌بشیما» و
سی و سی گولله............
با ئیمه‌ش هه‌ر
سه‌نتوور لێ ده‌ین...
وێنه‌ی كچێكی مل لار و
شێعرێكی کورته‌باڵا
یا دیوانێكی كه‌ڵه‌گه‌ت
بهۆنینه‌وه...
گورگیش
ئازایی ددان و
چنگی پۆڵای بداته‌وه...
بیر له خوێنی گه‌رم و جه‌رگی
مه‌ڕێكی گێژ
بكاته‌وه؟؟!!
ره‌شه‌مه‌ی 1372
ئه‌م شێعره له‌ئێواره شێعری بۆ یادی هه‌ڵه‌بجه 21/1/ 73 له زانكوی ته‌برێز پێشكه‌ش كرا.
هه‌روه‌ها له كتیبی هه‌ڵه‌بجه (بنیاد هه‌له‌بجه)دا به هێندێ
هه‌ڵه‌ی چاپییه‌وه!! بڵاوکرایه‌وه.
په‌پووله: