خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی عه‌تا نه‌هایی
ڕۆژی سێ‌شه‌ممه ڕێکه‌وتی 22ی خه‌رمانانی هه‌زار و سێسه‌د نه‌وه‌دی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 13ی سێپتامبری دوو هه‌زار و یازده‌ی زایینی، کۆڕی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی شنۆ که تایبه‌ت بوو به شی‌کردنه‌وه و ڕه‌خنه‌کاری به‌رهه‌مه داستانییه‌کانی نووسه‌ری هاوچه‌ر‌خی کورد به‌ڕێز کاک عه‌تا نه‌هایی و به تایبه‌ت دوامین ڕۆمانی به ناوی گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه، به به‌شداری کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر له شاره‌کانی سه‌قز و بۆکان و پیرانشار به‌ڕێوه چوو. له سه‌ره‌تای به‌رنامه‌که دا تیزێرێک بۆ ناساندنی نووسه‌ر و به‌رهه‌مه‌کانی پێشانی ئاماده‌بووان درا. کاک مامه‌ند قادری په‌یامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی شنۆی خوێنده‌وه. به‌رنامه‌که به لێداونی کاک عه‌تا نه‌هایی درێژه‌ی پێ‌درا. دواتر چوار وتاری ڕه‌خنه‌یی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی نووسه‌ر خوێندرانه‌وه. وتاره‌کان برێتی بوون له:
1ـ "پشکنینی هه‌گبه‌ی سه‌رشانی چیرۆکنووسێکی سه‌فه‌ری"، نووسینی ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزاده
2ـ "ڕۆمانی نوێی کوردی، کات یا کات ـ شوێن له گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه‌دا"، نووسینی حه‌مه‌ساڵح سووزه‌نی
3ـ "ڕۆمان، ڕه‌وایه‌تی جیهانێکی شپرزه یان گه‌ڵاڵه‌ی ڕه‌وایه‌تێکی تۆکمه"، نووسینی مراد ئه‌عزه‌می
4ـ "هه‌ڵاڵه و ئاره‌زوویه‌کی ترسا‌و "، نووسینی له‌یلا ساڵحی
کاک ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزاده له وتاره‌که‌ی‌دا باسی چۆنیه‌تی گۆڕانکاریی به‌رهه‌مه داستانییه‌کانی نووسه‌ری له کۆمه‌ڵه‌چیرۆکی ته‌نگانه‌وه هه‌تا ڕۆمانه‌کانی گوڵی شۆڕان و گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه دا کردبوو. له ڕوانگه‌ی نووسه‌ره‌وه له‌م سێ به‌رهه‌مه دا کۆمه‌ڵه چیرۆکی ته‌نگانه به ڕه‌گه‌زی به‌هێزی فانتێزی و ئه‌فسانه ده‌ته‌ندرێ و دواتر له گوڵی شۆڕان‌دا ئه‌گه‌رچی ڕه‌گه‌زی فانتێزی زۆر کاڵ‌تر ده‌بێته‌وه به‌ڵام به ئاماده بوونی که‌سایه‌تی خاڵه‌نایه‌ر، گه‌رداڵ و توێژاڵێک له فانتێزی له‌سه‌ر ڕووبه‌ری ده‌ق نیشتووه. له گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه‌دا که وتارنووس وه‌ک ڕێئال‌ترین به‌رهه‌می نووسه‌ر ناوی هێنا ئاڕاسته‌یه‌کی ڕێئاڵ هه‌م له تێم و هه‌م له ته‌کنیکه‌کانی گێڕانه‌وه‌دا به‌دی ده‌کرێ.
به‌ڕێز کاک حه‌مه‌ساڵح سووزه‌نی له وتاره‌که‌ی‌دا هه‌وڵی دابوو چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی کات ـ شوێن له ڕۆمانی گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه دا شی بکاته‌وه. له‌ڕوانگه‌ی نووسه‌ره‌وه له‌م ڕۆمانه‌دا له‌بری کات وشوێن له ڕۆمانگه‌لی ڕێئالیستی‌دا، چه‌مکی جوداوازی کات ـ شوێن به کار هاتووه که پیش‌تر ڕۆمانی نوێ به‌کاری هێناوه. نووسه‌ر چه‌ند نموونه‌یه‌ک له‌م به‌کارهێنانانه هه‌م له ڕۆمانی نوێ و هه‌م له به‌رهه‌مه‌که‌ی کاک عه‌تا نه‌هایی‌دا ده‌ست‌نیشان کردبوو.
به‌ڕێز کاک مراد ئه‌عزه‌می وتاره‌که‌ی به‌ئاماژه به‌و ڕاستییه ده‌ست پێ کردبوو که ڕۆمان به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بیی چاخی مۆدێڕنه، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش خاوه‌نی جیهانێکی شپرزه و تێکچندراو و ئاڵۆزه و خاوه‌نی مرۆڤی تاک و دابڕاو و پرۆبلماتیکه و بڕیار وایه ڕۆمان گێرانه‌وه‌ی ئه‌م جیهانه و ئه‌م مرۆڤه بێ هه‌ر لێره‌دا نووسه‌ری ڕۆمان تووشی کێشه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی ده‌بی به‌م شێوه که ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌م جیهانه شپرزه‌یه و ئه‌م مرۆڤه پرۆبلماتیکه هه‌ر به‌وجۆره که له واقیع‌دا هه‌یه بگوازرێته‌وه بۆ ناو جیهانی ڕۆمان ده‌قێكی شپرزه و ناته‌کووز به‌رهه‌م دێ که ناکرێ ناوی ده‌قی لێ بندرێ. له لایه‌کی تره‌وه ئه‌گه‌ر پێکهاته و نه‌زم بدرێته ده‌ق نووسه‌ر له‌و ئه‌رکه‌ی که وه ئه‌ستۆی خۆی گرتووه دوور ده‌که‌وێته‌وه. نووسه‌ر هه‌وڵی دابوو چۆنیه‌تی گه‌یشتن به هاوسه‌نگییه‌کی شیاوی هونه‌ری له ڕۆمانی گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه دا شی بکاته‌وه.
خاتوو له‌یلا ساڵحی له وتاره‌که‌ی‌دا ئه‌م باسه‌ی هێنابووه گۆڕێ که کوژرانی ژنی قاره‌مانی ده‌قه ڕه‌واییه‌کان له ده‌قی فۆلکلۆرییه‌وه بگره تا چیرۆک و ڕۆمان له کوردستان‌دا تا ڕاده‌یه‌که که بۆته نه‌ریتێکی ئه‌ده‌بی و له‌ناو بردنی قاره‌مانی ژن له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کان‌دا تیۆریزه بووه. قاره‌مانی گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه له ڕوانگه‌ی نووسه‌ری وتاره‌وه جوداوازییه‌کی له‌گه‌ڵ قاره‌مانی ڕه‌وایه‌ته‌کانی پێش خۆی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌ڵاڵه به شوێن ئاره‌زوویه‌کی نوێ و وه‌ده‌س هێنانی ڕۆحی ئازادی خۆی ده‌که‌وێ به‌ڵام دیسان له پێناوی‌دا جوانه‌مه‌رگ ده‌بێ. له‌م وتاره دا ئه‌م پرسیاره به‌ره‌وڕووی ڕۆماننوسی کورد ده‌بێته‌وه که داخوا ده‌توانن به پێی ئه‌ندازیاری ئه‌ده‌بێکی نوێ بواری ئه‌مه بده‌ن به خوێنه‌ری کورد که که زیندوو مانه‌وه‌ی قاره‌مانی ژن لانی که‌م له ڕۆمانه‌کان‌دا پرۆڤه بکرێن؟
له دوایین به‌شی دانیشتنه‌که دا میزگردێک پێک هات که تێی‌دا هێندێک پرسیار به‌ره‌وڕووی کاک عه‌تا و وتارنووسه‌کان کرا و باس‌وخواسێکی گه‌رمی ئه‌ده‌بی و ڕه‌خنه‌یی لێ که‌وته‌وه...
به نه‌قڵ له وێبلۆگی؛ ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی شنۆ
په‌پووله: