من که...
من که سه‌د ده‌ست ماستم کردۆته دۆ

ئه‌و که‌دێ دێی چی به شارت مه‌مکوژه میم چ میم سه‌ربه‌رزه ئه‌و کاروان کوژه تا ده‌له‌رزێ ئه‌و شه‌پۆله‌ی ئه‌م موژه دێته‌ده‌ر له‌و چاوه‌کاڵه ته‌نگژه(!!) تا هه‌تایه با بڵێن ئه‌ی رۆژگار!
دڵ له‌به‌ر به‌ر نا له دواوه‌ش بێ ده‌بێ هه‌ر ده‌بی ره‌پ بێ هه‌تا بێ شێ ئه‌بێ گه‌ر نه‌بێ تا بن ده‌چێت و قێ(!!) ده‌بێ ماڵی ئاوا ئه‌وکه‌سه‌ی.. ئه‌ی زه‌هری مار!
ماربێ یان نا چ ده‌ردت چار ئه‌کا قاربێ یان نا به‌تۆ چی کارئه‌کا هه‌رکه‌سێ یه‌ک میم له‌ده‌م نێ تا ئه‌به‌د هه‌ر له تام و چێژی لیک هاوار ئه‌کا تاره‌که‌ت لێده به من چی شاره‌شار..
به‌سته به‌و ده‌عبایه زارم دێته‌گۆ نه‌حله له‌و ره‌عنایه با بێژێ بڕۆ من که سه‌د ده‌ست ماستم کردۆته دۆ چۆن ئه‌بێ نه‌گری ئه‌وێم به‌و 5 ه تۆ باره‌که‌ت لێده کچێ ده‌ی کاره‌کار..
هه‌ر حیسابێ بۆی ئه‌که‌ی ئه‌م شێعره باشیعری ژن بێ با نه‌ڵێن وه‌ک کاره‌باڕائه‌کێشێ دڵ له‌سه‌د لاوه که‌وا ده‌رده‌دار و ده‌رده‌زارم دێ له‌وا تا ده‌ڵێن ماعیر هه‌ڵێ ده‌ی هاره‌هار...
په‌پووله: