کۆرێکی ئه‌ده‌بی
دیالۆگێکی دۆستانه؛

ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی هه‌ژار ی خوێندکارانی زانکۆی ئازادی سه‌قز، رۆژی چوار شه‌ممه 4/3/ 90 کۆڕێکی خنچیلانه‌ی به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی خۆی، له هۆڵی زانکۆ سازکرد و شاعیران و نووسه‌رانی به‌شداربوو له‌و کۆڕه‌گه‌رمه‌دا به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان ئاراسته‌کرد و له لایه‌ن دانیشتوانه‌وه چه‌پڵه‌رێز کران .. له‌و کۆڕه‌دا دوای به‌خێرهاتنی میوانانی به‌شدار بوو له‌لایه‌ن به‌رێزانی په‌رپرسی زانکۆ و ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیه‌وه.. سه‌ره‌تا خوێندکاران و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕێز قادر بیگزاده(مامۆستای زانکۆ) شێعریان خوێنده‌وه و دواجار له به‌شی دووهه‌می به‌رنامه‌که‌دا به‌ڕێز ره‌زاشه‌جێعی وه‌ڕگێڕاوی شێعری بڵقیسی نزار قه‌بانی خوێنده‌وه. ئینجا ساڵح سووزه‌نی باسێکی له‌سه‌ر گرینگی زمان ، کارکرد و گه‌مه‌ی زمان له ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخ دا ئاراسته‌کرد و وه‌ڵامی ئه‌و که‌سانه‌ی دایه‌وه که به بێ زانیاری به‌ڕۆژ له‌سه‌ر ره‌وتی شێعری، له‌بری ره‌خنه‌ی مێتۆدیک و ره‌وشتمه‌ند له‌سه‌ر ده‌قی نوێخواز، به‌سوخره‌ی ده‌گرن و سووکایه‌تی پێ ده‌که‌ن.. و داوای له خوێندکاران کرد که حه‌ول بده‌ن به وردی ده‌قی نوێخواز بخوێننه‌وه و ره‌خنه‌ی مێتۆدیکی ئاراسته بکه‌ن و.. دواجار سه‌عید نه‌جاڕی(مامۆستا ئاسۆ) دوای ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند که ئه‌گه‌ر منیش باسی زمانی شێعرییم بکردایه هه‌ر ئه‌و قسانه‌ی کاک ساڵحم ده‌کرد .. چه‌ند غه‌زه‌ڵی به تین و گوڕی دانیشتوو په‌سه‌ندی ئاراسته کرد و چه‌پڵه باران کرا... و دواتر خه‌ڵاتی زانکۆ له لایه‌ن به‌رپرسانی زانکۆ و رێزداران مامۆستائاسۆ و ساڵح سووزه‌نی یه‌وه پێشکه‌ش به چه‌ند خوێندکارێکی ئه‌نجومه‌نی زانستی مێعماریی "هۆکار" کرا..
ناو به‌ناوی به‌رنامه‌که‌ش مۆسیقا و گۆرانی له لایه‌ن به‌ڕێز بێهنام تاهیرییه‌وه ئاراسته بوو..
به هیوای به‌رده‌وام بوونی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی و هه‌موو خوێندکارانی زانکۆ له خزمه‌ت به ئه‌ده‌بی کوردی‌دا... جێی خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی به‌هه‌موو ئه‌و به‌ڕزانه بڵێم که به‌هه‌ر له‌ونێک خزمه‌تی کۆره‌که‌یان کرد و به جوانترین شێوه به‌ڕیوه‌یان برد.
په‌پووله: