وتوێژێکی چه‌ند قۆڵی؛
ده‌ق و ره‌خنه‌ی نوێ له وتوێژێکی چه‌ند قۆڵی له‌گه‌ڵ؛
به‌ڕێزان حه‌مه‌ساڵح سووزه‌نی، رۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی و موراد ئه‌عزه‌می+
ئاماده‌کردنی – هه‌رمان وه‌تمانی
1- ده‌قی ئه‌ده‌بی ئاره‌زووی ئیش‌کردنی ڕه‌خنه‌یی ده‌جووڵێنێت به‌ڵام ناتوانێت میتودی ئه‌و ئیشکردنه دیاری بکات، هه‌ر به‌م پێیه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌دا تا چه‌ن ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ۆ ده‌ست‌نیشانکرنی ده‌قی سه‌رکه‌وتوو به تایبه‌ت له بواری شێعردا ئه‌کتیڤ بووه و ئه‌و میتوده‌ی
ڕه‌چاو کراوه تا چه‌ن بۆ ناساندنی شاعیری داهێنه‌ر جێی متمانه بووه؟
سووزه‌نی؛ هه‌موو میتۆده‌ره‌خنه‌ییه‌کان حه‌وڵ ده‌ده‌ن پشت به وزه‌ی ناو ده‌ق ببه‌ستن و له ده‌روونی ده‌قه‌وه خوێندنه‌وه‌کان ئاراسته بکه‌ن. مه‌به‌ستم خوێندنه‌وه نوێیه‌کانی سه‌رده‌مه. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر ده‌قێک که به پێی گه‌ڵاله و دارشتێکی پته‌و ئاراسته‌کرابێ وا هه‌ڵده‌گرێ ئه‌و دارشته له خوێندنه‌وه‌شدا شی بکریته‌وه، که‌وایه راسته ده‌قێکی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌ڵگری چه‌ندین خوێندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ییه به‌ڵام هه‌موو ئه‌و خوێندنه‌وانه ناراسته‌وخۆ له لایه‌ن ده‌قه‌وه دیاری کراوه بۆ وه‌ی ره‌خنه له راستیدا به پێی کاریگه‌ریی ده‌ق له‌سه‌ر خوێنه‌رانی ئاسایی و مامناوه‌ند و چالاک دێته ئارا. واته خوێنه‌ر ناتوانێ ده‌قێکی سورێئال به میتۆدی رێئالیسم بخوێنێته‌وه و به پێچه‌وانه‌وه.. کێشه‌ی خوێنه‌رانی نه‌ریتی ئێمه‌ش هه‌ر لێره‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ. ئه‌و واراهاتووه ده‌قێک بمژێ و له‌ڕێوه "په‌یام"ه‌که‌ی وه‌ربگرێ و بڵی راسته یان به سه‌لیقه‌ی خۆی بڵی هیچ نیه! ناخۆشه! ئه‌و خوێنه‌ره ئه‌گه‌ر بڕیاره شێعر هه‌لسه‌نگێنێ؛ چه‌ند یاسایه‌کی نه‌گۆری لای خۆی گه‌وره‌کردۆته‌وه و شێعره‌کانی پێ ده‌پێوێ و هه‌رگیز بیر له‌وه ناکاته‌وه که ره‌نگه یاساکان بگۆڕدرێن یان شێعرێک به پێی یاساکانی ئه‌و نه‌نووسرابێ. ئاشکرایه ئه‌گه‌ر خوێنه‌رێک هه‌موو شێعرێک به پێی عه‌رووز و به‌دیع و قافیه هه‌ڵسه‌نگێنێ، شێعرێ نوێ به شێعر نازانێ و له شێعری نوێشدا ئه‌وه‌ی جه‌خت له سه‌ر وێنه ده‌کا ره‌نگه ئه‌و شێعرانه‌ی پشت به وێنه نابه‌ستن به شێعر نه‌زانن و ...
لێره‌دایه که ره‌خنه ده‌بێ بێته گه‌ڕ و گومان بخاته سه‌ر یاسا چه‌قبه‌ستووه‌کان و رێسا نوێیه‌کان له ده‌قی نوێ‌دا روونبکاته‌وه و راڤه‌کاریی خۆی ئاراسته بکات..
بۆ وێنه له حه‌فتاکان دا شێعرگه‌لێک لای خۆمان خولقا که سه‌ر به‌رێساکانی شێعری شێرکۆیی و په‌شێوی نه‌بوون و له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه وه‌ک شێعری جیاواز خوێندرانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و خوێندنه‌وانه سه‌ربه میتۆدێکی دیاریکراو نه‌بوو و باوه‌کوو ده‌قه‌کانی له نامۆیی هێنایه ده‌ر و هه‌نێکیانی لێ به‌رجه‌سته‌کرده‌وه به‌ڵام به‌گشتی یارمه‌تی ده‌قه‌کانی نه‌دا که که‌لێنه‌کانی بۆ خوێنه‌ران پڕبێته‌وه و له دڵان نیزیکیان بکاته‌وه... به‌ڵام له هه‌مانحاڵدا شێعری شێت بۆ ئه‌وه‌ی به پێی میتۆدێکی دیاریکراو و له‌لایه‌ن ره‌خنه‌گرێکی لێهاتووه‌وه هاته ناسه‌کرن و هه‌نده‌سه‌که‌ی بۆ خوێنه‌ران روونکرایه‌وه، ده‌بێته شێعری سه‌رده‌می کوردی و زۆر شاعیری دیکه‌ش به‌لای خۆیدا راده‌کێشێ..
که وایه له وه‌ڵامی به‌شی دووهه‌می پرسیاره‌که‌دا ده‌ڵێم؛ به‌ڵێ! ره‌خنه‌ی کوردی له رۆژهه‌ڵات به‌گشتی له رێگای چه‌ند خوێندنه‌وه‌یی و خوێندنه‌نوێیه‌کانی سه‌رده‌مه‌وه، به شێوه‌ی پۆزیتیف هاته مه‌یدان و هه‌نده‌سه‌ی زۆرێ له شێعره‌کانی کێشایه‌وه به‌ڵام هێشتا کاری زۆره و زۆر شێعری دیکه لای خۆمان هاتوونه‌ته مه‌یدان که ره‌خنه‌گرانمان هێشتا نه‌یانخوێندۆته‌وه و مێتۆدێکیان بۆ دیاری نه‌کردوه و پێناسه‌یان نه‌کردوه و به گشتی نه‌یانپێکاوه..
هه‌ڵه‌بجه‌یی: ئه‌وه هه‌ر ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌کانن ماوه ئه‌ده‌ن خوێنه‌ر تووشی تێڕامان بکات و به پرسیاره سه‌رمه‌دییه‌کانه‌وه کۆده‌کان به نهێنی بمێنێته‌وه هه‌تا پرسیار دروست بێ و کۆده‌کان خۆیان حه‌شاربده‌ن، ره‌خنه‌گر ناچارده‌بێ قسه له‌سه‌ر ده‌ق بکات... ره‌خنه‌گری به‌تواناش ده‌بێت که ده‌قێک راڤه‌بکا زانستیانه ئه‌و ده‌قه شیته‌ڵ بکا. که‌م تا زۆر ره‌خنه‌گرمان هه‌بووه به‌ڵام له په‌نجه‌کانی ده‌ست تێنه‌په‌ڕیون... تاراده‌یه‌ک توانیویانه په‌ی به ده‌ق به‌رن... من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر "عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕه‌س" نه‌بوایه کێ ده‌یتوانی که‌شفی نالی و مه‌حوی بکا؟ هه‌ر چه‌نده تیۆری شیکردنه‌وه و راڤه‌کردنی ده‌ق ئه‌و شته‌یه که نووسه‌ره‌که‌ی مانای بۆ دیاری ده‌کا، به‌ڵام هه‌موو نووسه‌رێکی به‌توانا یان ره‌خنه‌گری لێهاتوو ده‌توانێ سه‌رله‌نوێ ماناکان به‌رهه‌م بێنێته‌وه.. گادامێر له‌سه‌ر رێڕه‌وی مامۆستاکه‌ی مارتین هایدگه‌ر(1889- 1976) ده‌ڕواو ده‌ڵێ: تێگه‌یشتنی راسته‌قینه‌ی تێکسته ئه‌ده‌بییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای خوێنه‌ر و ئه‌زموونی خوێنه‌ر داده‌مه‌زرێ...(مانا رێژه‌ییه) هیچ ته‌ئویلێکی کۆتایی دوا ته‌ئویل نیه...
به‌ڵێ ره‌خنه‌گر ده‌بێته هۆی ده‌رخستنی ده‌ق و ده‌قی زیندوو، به‌ڵ
ام هێشتا ره‌خنه‌گرێکی وامان نه‌بووه په‌ی به ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌کان به‌رێ.
ئه‌عزه‌می: ئه‌گه‌ر دوو جیهانی تیۆر و ده‌قی ئه‌ده‌بی، به جیهانی یه‌که‌م و سێهه‌م بێنینه ئه‌ژمار، ره‌خنه وه‌ک جیهانی دووهه‌م، رێک ده‌که‌وێته نێوان ئه‌م دوو جیهانه. ره‌خنه به گشتی شێوه خوێندنه‌وه‌یه‌کی رێسامه‌ند و یاساداری تێراوبوو له جیهانی یه‌که‌م(تیۆری ئه‌ده‌بی) ه بۆ خوێندنه‌وه و ناسینی جیهانی سێهه‌م، واتا ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌کان، به پیی ئه‌م پێناسه‌یه، ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی بۆی هه‌یه خاوه‌نی ئه‌رک و ئه‌سپارده‌ی جۆراوجۆر بێت، وه‌ک(پردی نێوان ده‌ق و خوێنه‌ر، ئاسان کردنه‌وه‌ی ده‌قی پێچیاو و قورس، هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ق و ده‌ستنیشان کردنی ده‌قی سه‌رکه‌وتوو، هه‌ڵاواردنی ده‌قی به‌هێز و لاواز ...) هه‌رکام له‌و ئه‌رکانه‌ش، بۆی هه‌یه له سۆنگه‌ی یه‌کێک له مه‌کته‌به ره‌خنه‌یی و تیۆریه‌کانه‌وه( وه‌ک سوننه‌تی، فۆرمالیستی، پێکهاته‌خوازانه، هێرمنۆتیکی، پێکهاته‌هه‌ڵوه‌شێنی و ..) بێته دی. جا وه‌ک ده‌بینین، ده‌ستنیشانکردنی ده‌قی سه‌رکه‌وتوو یه‌کێک له‌و ئه‌رکانه‌یه که ده‌لوێ له‌سه‌ر شانی ره‌خنه بێت. هه‌رکام له مه‌کته‌به جوداوازه‌کانی ره‌خنه‌یش، پێودانگ و پارسه‌نگی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه بۆ سه‌نگ و سووتکردنی ده‌ق و پاڵاوتنی ده‌قی سه‌رکه‌وتوو. جا له نێوانی ئه‌م مێتۆده و ئه‌و روانگه جیاوازانه‌ی هاتنه ئه‌ژمار ، ئه‌و روانگه‌ی پتر ئاوڕیان داوه‌ته‌وه لایه‌نی فۆرمیک و شێوه داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ق، له‌م ساڵانه‌دا پتر سه‌رنجی ره‌خنه‌گرانی رۆژهه‌لاتی کوردستانیان بۆلای خۆ راکێشاوه. واتا ره‌خنه‌گران له‌م به‌شه‌دا، تامه‌زرۆی چۆن گوتن بوون تا چی گوتن. با ئه‌وه‌ش بسه‌لمێنین که ره‌خنه(به پێناسه مۆدێرنه‌که‌ی) به نیسبه‌ت ده‌قی ئه‌ده‌بی، ته‌مه‌ن کورت‌تر و ساواتره. له‌کاتێ لێکدانه‌وه‌ی ده‌وری ره‌خنه له پرۆسه‌ی ده‌ستنیشانکردنی ده‌ق و داهێنه‌ری سه‌رکه‌وتوو، ئه‌و خاڵه پێویسته له‌به‌ر چاوبگیرێ.
له‌و ساڵانه‌دا شه‌پۆله ئاوانگارده‌کانی وه‌ک(داکار، شێعره‌سات، شێعری جوداواز، شێعری شێت، شێعری ژنان و...) جووڵه‌ی ره‌خنه‌ش خێراتر بۆته‌وه. ئه‌گه‌ر کتێبه بڵاوبووه‌کان، وه‌ک ده‌قگه‌لی نوێنه‌ری شه‌پۆل و جووڵه ئه‌ده‌بیه‌کان بێنه ئه‌ژمار، جه‌ره‌یانی ره‌خنه، سه‌باره‌ت به هه‌موویان به ده‌نگ هاتووه و لێکی داونه‌ته‌وه. جگه له کێشه‌ی سه‌لیقه و شێوه‌ی روانینی تایبه‌تی ره‌خنه‌گران و ره‌نگدانه‌وه‌ی جیهانبینی و مه‌راقی تیۆریکیان له جۆری هه‌ڵبژاردنی ده‌ق و میتۆد و گوتار، زۆربه‌ی جووله و ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌کان خوێندراونه‌ته‌وه. یه‌ک له خه‌سار و کێشه‌کانی جه‌ره‌یانی ره‌خنه، کێشه‌ی به دیکۆمێنت بوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانه له قه‌واره‌ی کتێب‌دا. زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵانه، به شێوه‌ی تاک و ته‌را یان له تاقه بلاڤۆکی وڵات(مهاباد)دا بڵاو ده‌بێته‌وه یان له فه‌زای مه‌جازیی وێبلاگ و ماڵپه‌ڕه‌کاندا. ئه‌گه‌رچی ره‌خنه‌گران، که‌متاکورتێک سه‌باره‌ت به‌م تاک ده‌نگانه‌ش وه‌ده‌نگ هاتوونه، که چه‌لی وایه له به‌ر خێرایی و په‌له و تاک و ته‌را بوونی به‌رهه‌م و جیددی نه‌گرتنی ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌ر له قه‌واره‌ی کۆمێنتدا ماوه‌ته‌وه و قه‌ت نه‌گه‌یشتۆته ئاستی ره‌خنه‌ی جیددی. بۆیه ناتوانین خۆ له‌و راستییه نه‌بان که‌ین که کۆی به‌رهه‌مه‌کانی داهێنه‌ره‌کان له‌دووتوێی کتێبدایه که ره‌خنه‌ی جیددی به‌رهه‌م دێنێت. که‌وابوو زۆریرک له بووشاییه‌کانی پرۆسه‌ی ره‌خنه ، سه‌رچاوه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کێشه‌ی چاپ و بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێب و کۆی به‌رهه‌مه‌کان له‌م وڵاته‌دا.
2. ژنه شاعیره‌کانی کورد به تایبه‌ت له‌م چه‌ن ساڵه‌ی دوایی‌دا تاکوو چه‌ن ده‌ره‌تانی خۆ نووسینیان بۆ به‌دیکردنی ڕۆحی نوێ و دیسکورسێکی به‌رجه‌سته‌ی ژنانه‌ی خاوه‌ن ئیستاتیکایه‌کی جێی سه‌رنج پێک‌هێناوه؟
سووزه‌نی: خوێنده‌نه‌وه‌ی شێعری ژنان (به‌س به‌و بیانووه‌ی که خاوه‌نی ده‌قه‌کان ژنن) له راستیدا خویندنه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه و ده‌یهه‌وێ له‌ده‌ره‌وه ژنانه‌یی بسه‌پێنێ به‌سه‌ر ده‌قدا و ئه‌زقه‌زا به‌و پێیه زمانی شێعری شاعیرانی ژنی کورد زمانی به ده‌سه‌ڵات بووی پیاوانه‌یه و که‌م ژنی شاعیر هه‌وڵیانداوه به شکاندنی ئه‌و زمانه پیاوانه‌یه ئانیمای ده‌ق به‌رجه‌سته بکه‌نه‌وه. راسته زۆرێ له‌و ده‌قانه وه‌کوو وێنه ده‌ربری حاڵه‌تی رومانتیسمی ژنانه‌ن و مه‌مکی هه‌ستیان دێته ژان و ... به‌ڵام وه‌ک زمان و کارکردی زمان زۆرینه‌ی شاعیرانی ژنی ئێمه به هه‌مانزمانی پیاوانه ده‌نووسن و له سینتاکسی ئه‌وان لایان نه‌داوه.
مه‌به‌ستم خوێندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ییانه‌ی ده‌قی ئه‌ده‌بییه، نه‌ک خوێندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵناسانه و فێمێنیستیانه‌ی ده‌ق.
هه‌ڵه‌بجه‌یی: له‌باره‌ی کچ و ژنه شاعیره‌کانه‌وه نازانم بڵێم چی؛ رێزم بۆیان هه‌یه. من پێم وایه له کێشه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی خۆیان یان وه‌سف کردنی شێعر نه‌چوونه‌ته ده‌ره‌وه... شێعر چه‌مکێکه یاخی بوون له‌ناویا بونی هه‌یه، کچ و ژنی ئێمه به واتای شێعر نه‌یانتوانیوه یاخی بن. ئه‌و ده‌ره‌تانه‌یان نه‌بووه چه‌مکی یاخی بوون له خودی خۆیاندا هه‌ڵگرن.... ئه‌وه‌یشی هه‌یه زۆر که‌من ؛ شێعره‌کانیان ساده و ساکار به‌یه‌ک خوێندنه‌وه لێیان ده‌گه‌ین چی ده‌ڵێن... من هێشتا خودی خۆم له‌م کوردستانه گه‌وره‌دا ژنێک شک نابه‌م فرووغ ئاسا یاخی بووبێ. وه‌ک فرووغی فه‌روخزاد چه‌مکی یاخیبوون ره‌نگ باته‌وه له‌ناو شێعره‌کانیا.. له‌وانه‌یه هه‌بێت به‌ڵام به ده‌گمه‌نی.
عه‌عزه‌می: باسی چینه که‌مینه و له‌وان چینی ژنان، وه‌ک چه‌مکێکی کۆمه‌ڵناسانه، کێشه‌یه‌کی مودێرنی مرۆڤی چاخی بیست به‌م لاوه‌یه. ئه‌و کاته‌ی تاک، ناوه‌ندی مه‌عریفه‌ناسی پانتای خوداوازه‌کانی رۆشنبیری و زانستی به‌شه‌ری( وه‌ک کۆمه‌ڵناسی، ده‌روونناسی، فه‌لسه‌فه و ...)ی داگیر کرد، تاکوو ئێستا ماف و ئه‌رک و جێگه و پێگه‌ی ژن وه‌ک یه‌ک له که‌مینه په‌راوێزخراوه‌کانی به‌شه‌ری، ناوه‌ڕۆکی زۆر یه‌ک له گوتاره(ئه‌ده‌بی، رۆشنبیریی، رامیاریی)یه‌کانی بۆ خۆی ته‌رخان کردبوو. پانتای ئه‌ده‌ب و ده‌قی ئه‌ده‌بی و له‌وانیش شێعر، یه‌ک له‌و به‌ستێنه به هێزانه‌یه که ده‌ورێکی سه‌ره‌کی له په‌راوێزیی ژنانه ته‌وه‌ریی(فمێنیستی) گیراوه. هه‌ڵبه‌ت لقه ره‌واییه‌که‌ی به‌هێزتر بووه، که‌چی شێعریش هه‌ر نه‌وه‌ستاوه و ده‌قگه‌لی به‌پێزتر و به هێزتر له‌سه‌ر ئه‌م بیرۆکه و ئاراسته و مه‌راقه خولقاون و ده‌خولقێن. شاعیرانی داهێنه‌ری وه‌ک(ئاننا ئاخماتۆوا، ماریا تێسۆتایوا، ئمیلی دیکنسۆن و..) له ئه‌ده‌بی جیهاندا و (شه‌هلا زه‌رله‌کی، رۆجا چه‌مه‌نکار، پێگائه‌حمه‌دی، له‌یلا سادقی، ناهید ئه‌رجوونی و ...) له به‌ستێنی شێعری فارسی‌دا و ( ژیلا حسه‌ینی، کولسووم عوسمانپوور، فه‌وزیه سوڵتانبه‌گی، له‌یلاکه‌ریمی، به‌یان عه‌زیزی، له‌یلا ساڵحی، گوڵاله دروودیان، گوڵاڵه محه‌مه‌دی و..)یش له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا حه‌ولی خۆیان داوه بۆ خولقاندنی گوتارێکی تۆخی ژنانه و هه‌ڵوه‌شنه‌ره‌وه‌ی گوتاری زاڵی پیاوسالار. ئێستا بابزانین ئه‌و سه‌ره‌ڕۆ و رچه‌شکێنه مودێرنانه له‌سه‌ر چ به‌ستێنێک خه‌ریکی چڕینی ئاوازیی خۆیانن؟ کۆمه‌ڵگای ئێران و به شێوه‌ی چه‌ندقات، کۆمه‌ڵگای داخراوی کورده‌واریی، ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت هه‌ر له حاڵ و هه‌وایه‌کی تۆخی پیاوسالارانه‌ی سوننه‌تیدا هه‌ناسه ده‌کێشێ. هێشتا زۆرێک له چه‌مکه پیرۆز و چه‌سپاو و چه‌قبه‌ستووه‌کانی ته‌فه‌کوری سوننه‌تی حوکمیان ره‌وایه و چه‌مکه مودێرنه‌کان غه‌ریب و نامۆ و بڤه‌ن. سروشتییه که ئه‌و به‌ستێنه ناتوانێ به‌رهه‌مهێنه‌ری بزافی مۆدێرن و نه‌خوازه‌لا پێکهاته شکێنانه‌ی له گوێن گوتاریی به‌هێزی فمێنیستی و ئستاتیکا و ته‌نانه‌ت ئه‌ده‌بێکی سه‌ر به‌خۆ و به‌ربڵاو بێت. ئه‌وانه‌ی ده‌بیسترێن و ده‌بینرێن، چه‌ند ده‌نگی تاک و ته‌ران، که به هه‌موو هێز و توانای خۆیان خه‌ریکی تواندنه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌کانی زه‌مهه‌ریری ئه‌م وه‌رزه تووشه‌ن. هه‌ڵبه‌ت جگه له‌و که‌سانه‌ی باسکران هێندێک ده‌نگی تاک و ته‌رای دیش، که نه‌گه‌یشتوونه‌ته قۆناخی بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆی به‌رهه‌مه‌کانیان له قه‌واره‌ی کتێب‌دا، له که‌ش و هه‌وای مه‌جازیدا خه‌ریکی تاراندنی ئه‌م سه‌رما و تووشه‌ن. که ناوبردنی یه‌که‌یه‌که‌یان، فه‌رامۆشکرانی هێندێکیان به‌دوادا دێ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی هێندێک له نوێنه‌ره‌کانی ده‌سپێکی ئه‌م شه‌پۆله لانیکه‌م لێره تۆمار بکرێن، ئاماژه به چه‌ند نێو ده‌که‌ین(هه‌ڵاله‌ی عه‌بدوڵلاهی، هه‌لاڵه‌ی سوهرابی، سارا دانشدووست، سوبحی سه‌لیمی و...)
3. گه‌مه‌ی زمانی له شێعری ئاوانگارد تا چه‌ن یارمه‌تیده‌ر و بزوێنه‌ره بۆ پێکهێنانی شێعری داهێنه‌رانه و سه‌رده‌میانه و تاکوو چه‌ن وه‌ک خه‌سار له شێعردا ڕۆڵ ده‌گێرێ؟
سووزه‌نی: ئه‌گه‌ر زمان به سیسته‌مێکی نیشانه‌یی بزانین که هه‌موو دیارده‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تی پێناسه‌ده‌کا و زانست و فه‌لسه‌فه و هونه‌ر و ژیان به‌س له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه دێته نواندن و وانواندن.. ده‌بێ بڵێێن نه‌ک شێعر به‌ڵکوو هه‌موو نڤیسان به پێی گه‌مه‌ی زمانه‌وه دێته ژیان و نه‌ژیان. له راستیدا گه‌شه و ناگه‌شه‌ی شارستانیه‌تی سه‌رده‌م و جیاوازیه‌کانی له‌گه‌ل حه‌یوان و نائینسان له توانای ئه‌و گه‌مه‌پێکردنه‌دا هاتۆته گه‌ڕ..
به‌و پێیه شێعر گه‌وره‌ترین مه‌یدانی ئه‌و کارکرده‌یه که شاعیران به زمان و گه‌مه‌ی زمانه‌وه ئاراسته‌ی ده‌که‌ن. گه‌مه‌یه‌ک که شاعیران له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی وشه و دابین کردنی شوێن و دۆزینه‌وه‌ی هاوماڵ و جیرانی کۆن و نوێ بۆی ته‌رخانده‌که‌ن و له باریی ماناییه‌وه، پڕ و به‌تاڵیان ده‌که‌نه‌وه و ده‌ستیان ده‌خه‌نه نێو ده‌ستی وشه‌گه‌لێکی له‌بار و ناله‌باری دیکه‌وه و وه‌سه‌مایان ده‌خه‌ن یان ده‌یاننێرنه پرسه و زۆر جار له خۆیشان ده‌وروژێنن و دژی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌ڵیان ده‌مسێنن و سه‌ری داریشی پێ سه‌ربه‌رز ده‌که‌ن. نه‌ک شێعر، جیهان جگه ئه‌و گه‌مه‌یه هیچی دیکه نیه.
هه‌ڵه‌بجه‌یی: گه‌مه‌ی له‌ناو شێعر یان باشتره بڵێین هه‌ڵخلیسکان یه‌کێکه له بنه‌ماکانی شێعر و وا له‌زمانی شێعر ده‌کا له زمانی باو یاخی بێت... هه‌ر ئه‌و گه‌مه و هه‌لخلیسکانه‌یه شێعر له ژانره‌کانی دیکه جیا ده‌کاته‌وه و به‌رزی هونه‌ری پێده‌به‌خشێت. بۆ نموونه ده‌لێین: لقی هه‌ور، گۆره‌ویه‌کانی مانگ، شه‌و سه‌ری ده‌شکێت، دیوار ده‌پژمێت، له‌ره‌ی تاریکی، گریانی با... هتد. هه‌موو ئه‌مانه گه‌مه‌کردنه له شێعردا به‌ڵام گه‌مه‌کردن به شێوه‌یه‌کی مه‌عریفی کۆدت بداتێ نه‌ک گه‌مه‌یه‌کی لاوه‌کی. تا گه‌مه‌کان قووڵ بن، فه‌لسه‌فی بن، شێعر به‌ره‌و فره‌ره‌هه‌ندیی ده‌ڕوا و ده‌بێته ده‌قێکی زیندوو؛ کۆتاجار ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی گه‌مه و هه‌ڵخلیسکان بوونی شێعرییه‌ت ده‌داته شێعر و به‌رزیی ئاستی شێعر.
ئه‌عزه‌می: پرسیاره‌که به گشتی کراوه و ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین به گشتی وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه. ئه‌گه‌رچی یه‌ک دوو نموونه‌ش بۆ به‌رهه‌ست بوونه‌وه‌ی باسه‌که ده‌هێنینه‌وه. سه‌ره‌تا با بزانین مه‌به‌ستمان له دوو چه‌مکی گه‌مه‌ی زمانی و ئاوانگارد چیه. گه‌مه‌ی زمانی یان(بازیهای زبانی) سه‌ربه فه‌لسه‌فه‌ی زمان ته‌وه‌ری ویتگونشتاین و پێداگرییه‌کانی جه‌ماعه‌تی فورمالیسم له‌سه‌ر فۆرم و ده‌ور و جێگه‌و پێگه‌ی زمانه له ده‌قدا، به جه‌خت کردنه‌سه‌ر بۆچوونه‌کانی سوسور و باقی زمانناسه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه. به کورتی سه‌ره‌تی دان به‌زاتی زمان و زه‌ق کردنه‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا په‌راوێزخستنه‌وه‌ی مه‌دلوول و مانا و ناوه‌ڕۆک، ده‌مانخاته خانه‌ی گه‌مه‌ی زمانیه‌وه، ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ش به‌رده‌وام له نوێبوونه‌وه و دابرانن له به‌ره‌ی به‌ر له خۆ و ته‌نانه‌ت هاوچاخه‌کانی خۆیان و به‌رده‌وام خه‌ریکی رچه‌شکێنینه و سه‌ره‌داوی شه‌پۆل و جووڵه‌کان ده‌گرنه ده‌ست، ئه‌وه نازناوی ئاوانگاردیان به‌سه‌ردا ده‌بڕێ. حزوور و چالاکی ئه‌و تاقمه بوێر و بزۆزه، بۆ به‌رده‌وام نوێبوونه‌وه و به‌ره‌و پێش چوونی زمان و ئه‌ده‌ب، حاشاهه‌ڵنه‌گره. به‌ڵام کیشه‌ی گه‌مه‌ی زمانی، جاریی وایه له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی خۆی به رێکی نه‌پیکاوه بۆلای قه‌یران ده‌چه‌میته‌وه. هه‌ر جۆره ده‌قێکی ئه‌ده‌بی، ته‌نانه‌ت سه‌ربزێوترین ده‌قیش، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌قی ئه‌ده‌بی بخوێنرێته‌وه و لێک هه‌لنه‌وه‌شێت، رێسامه‌نده، ئه‌گه‌رچی رێسا ده‌ره‌کیه‌کانی به‌زاندبێت و که‌مترین ئیرجاحی بۆ جیهانی ده‌ره‌وه هه‌بێت، به‌ڵام یاسای ناوه‌کی خۆی داده‌مه‌زرێنیت و له رێسای خۆدامه‌زراندوو لانادات. که ئه‌گه‌ر بێت و وا نه‌بێت شل و شه‌وێق و ده‌سته‌و داماو، له‌و په‌ڕی به‌خته‌وه‌ریدا له قه‌واره‌ی وڕینه‌یه‌ک دا ده‌مێنیته‌وه. ئه‌م ده‌قه ئاوانگاردانه که مه‌یلی کایه به گه‌مه‌ی زمانیان هه‌یه، هه‌ر له یه‌که‌م پیت و واژه و رێکوه‌ند و رسته‌وه ده‌س به دامه‌زراندنی یاسا رێسای تایبه‌تی ناوه‌کی خودی خۆیان و دانانی قه‌رار و مه‌دار له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر و به‌رده‌نگیان ده‌که‌ن و له واقیعدا هه‌ر واژه‌و هه‌ر جۆره هاونشی و جووڵه و حزوور و ته‌نانه‌ت غیاب و ونبوونیک له ناخی ده‌قدا، به‌تایبه‌ت له ده‌قی شێعردا، خۆی ده‌بێته یاسایه‌ک بۆ واژه و هاونشینی و جووڵه و حزوور و غیاب و جێنشینی دوای خۆی. به‌کورتی ده‌قێکی سه‌رکه‌وتوو و پته‌و و به‌هێز، سه‌ر به هه‌ر گوتار و رێچکه‌یه‌ک، ده‌قێکه که یاسا و رێسا و قه‌واره و مه‌داره‌کانی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌خولقینێت. به داخه‌وه زۆر ده‌قی شیعری، به تایبه‌ت له به‌ره‌ی لاو و تامه‌زرۆ و بێ ئوقره‌ی ئه‌م ساڵانه وه‌به‌رچاو ده‌که‌وێت که به بیرۆکه‌ی پێکهاته شکێنی و ماناپه‌رێزی و گه‌مه‌ی زمانی، که‌وتۆته داوی وڕینه‌یه‌کی رووت و به هیج له‌ونیک ناوی ده‌قی شێعری به‌سه‌ردا نابڕێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تووشی وه‌همی ده‌ربازبوون له‌هه‌ر جۆره کۆت و به‌ند و یاسا و ریسایه‌ک هاتوون. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌ترسییانه، که‌سانێکیش هه‌ن که به شێوه‌ی سیستماتیک و به‌رده‌وام و به پێی پرۆگرام و وشیارانه، به شێوه‌ی جیددی خه‌ریکی گه‌مه‌ی زمانی له به‌ستێنی شێعری کوردیدان و بوونه‌ته خاوه‌نی ده‌نگێکی سه‌ربه‌خۆ و دیاریش. وه‌ک کاک حه‌مه‌ساڵه‌ی سووزه‌نی و" شێعره‌ساته‌کان"ی، که به‌داخه‌وه شایه‌د هه‌ر له‌به‌ر ئالۆزی و رێساپه‌رێزیه‌که‌ی، که‌متر ئاوڕی لێ دراوه‌ته‌وه و به جیددی باسی له‌سه‌ر کراوه. ئه‌م جۆره کارکرده وشیارانه و به پێی به‌رنامه، توانای هه‌راوکردنی گوتاری شێعری به تایبه‌ت به‌زمانی کوردی به گشتی هه‌یه.
4. - به ڕای ئێوه جیاوازی شێعری له ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان هه‌یه؟
ئه‌گه‌ر هه‌یه ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر چ هۆکارێک و تا چه‌ن له پێشکه‌وتنی ئه‌ده‌بیی کوردی به تایبه‌ت شێعر کاریگه‌ر بووه؟
سووزه‌نی؛ جیاوازیی زمانی شێعری با به پێی ناوچه ده‌ستنیشان نه‌که‌ین. شێعری کوردی له ره‌وت و گه‌شه‌ی خۆیدا له‌ملاو ئه‌ولا تووشی هه‌ڵس و که‌وت بووه و هه‌ر هه‌ڵس و که‌وتێکێش ئه‌زموونێک بووه بۆ مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی به‌گشتی.
ئه‌گه‌ر کاریگه‌ریی شێعری عه‌ره‌ب و فارس وه‌ک نێوانده‌قیتی له شێعری باشوور و رۆژهه‌ڵات دا هاتبایته ئه‌زموون، شێعری کوردی ده‌بێ له هه‌ردوو زمانیی شێعری عه‌ره‌بی و فارسی ده‌وڵه‌مه‌ندتر بێ.. ئه‌گه‌ر شێعری نوێی کوردی له‌ودیو له "گۆران"ه‌وه بۆ کفری و روانگه و له‌وێوه بۆ شێعری فورمالیستی و شێعری زمان له گه‌شه‌دا بووه.. شیعری ئه‌مدیویش له شێعری سواره‌وه بۆ داکار و جیاواز و شێت و شێعری زمان رۆشتوه و ره‌وته‌که‌یان له یه‌کگرتنه‌وه‌دان... گرینگ ئه‌وه‌یه ره‌وته‌که به‌رده‌وام بێ، له‌مدیو یان ئه‌ودیو ئه‌وه زمانی کوردییه که ده‌فڕێ ێ ێ ێ
هه‌ڵه‌بجه‌یی؛ من خودی خۆم حه‌زم له‌و پۆلێن کردنه نیه، ئه‌مه شێعری رۆژهه‌ڵاته یان باشوور... له‌گه‌ل شێعرێکدام تووشی سه‌ریه‌شه‌م بکا. له‌گه‌ڵ شێعرێک دام کۆدم باتێ.. هه‌وڵ بده‌م که‌شفی بکه‌م، له‌گه‌ڵ شێعرێکدام به ئاقاری ته‌م و مژدا بڕوات، له‌گه‌ڵ شێعرێکدام مه‌عریفه‌م بداتێ... له‌گه‌ل شێعرێکدام له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی شێعردا بێت، نه‌ک تازه به‌تازه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ شێعرێک ناوی لێ بنێین شێعری غه‌زه‌ڵ یان نیشتمانی یان به‌رگری.. پێم وایه ئه‌م جۆره پۆلێنه غه‌دره له شێعر ده‌کرێ؛ شێعر هه‌ر شێعره له هه‌ر کوێ بێت.... ئه‌مڕۆ شێعر خه‌سڵه‌تی گه‌ردوونی هه‌ڵگرتووه نه‌ک ناوچه‌گه‌ریی.. به‌ڵام به حوکمی ئه‌وه‌ی باشوور زمانی قوتابخانه‌ی کوردییه و به کوردی ده‌خوێنن، ده‌توانم بڵێم شێعر له باشوور به تایبه‌تی له‌هجه‌ی سۆران له گه‌شه‌دایه. ئه‌م قسه‌ش له‌خۆڕا ناکه‌م، هه‌موو ئه‌و شاعیره گه‌ورانه له باشوور زۆرترن تا له رۆژهه‌ڵات. به‌ڵام خه‌می شێعر له رۆژهه‌ڵات له پێشه‌وه‌یه هه‌تا باشوور. ئه‌و سۆز و خۆشه‌ویستییه‌ی له رۆژهه‌ڵات هه‌یه بۆ شێعر له باشوور نیه.. هیوادارم رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ریزی من، له ئێمه باشتر بن... رۆژهه‌ڵات، باشوور باکوور، رۆژئاوا لای من جیاوازی تیا نابینم چونکه ئه‌وه نیشتمانی منه؛ کێ هه‌وڵ ئه‌دا بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنی شێعر ئه‌وه مه‌مله‌که‌تی شێعری منه.
ئه‌عزه‌می: ئه‌گه‌رچی رۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان، هه‌ر کوردستانن و ده‌قه شێعرییه‌کان له‌سه‌ر ده‌ستی شاعیرانی کورد که خاوه‌نی ئه‌زموونی زه‌ینی و عینی هاوبه‌شی زۆرن. هه‌ردووک به زمانێکی هاوبه‌ش ده‌نووسن، به‌رهه‌م دێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێ، جیاوازیی زۆر له نێوانیاندا، به درێژایی مێژوو و ته‌نانه‌ت ئێستاکه‌یش، له‌گه‌ڵ ته‌واوی شوێن دانان و شوێنوه‌رگرتن و دانووستان و وێکچوونه‌کانیان ده‌بینرێت. هۆیه‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆر هۆکاریی وه‌ک دیارده رامیاری و ته‌نانه‌ت ئابوورییه‌کان و سایکۆلۆژیا و سۆسیۆلۆژیای جوداوه. به‌ڵام به‌ڕای من گرینگ‌ترین هۆکار، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌سله‌تی تۆخ و به هێزی(نێوانده‌قێتی) ئه‌ده‌ب. ئه‌ده‌بی کوردستانی باشوور له سه‌ر به‌ستێن و که‌ش و هه‌وای به‌هێزی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی هه‌ناسه‌ی کێشاوه و هه‌و‌ڵی داوه. سروشتییه که زۆرترین شوێنی راسته‌و خۆشی له‌و ئه‌ده‌به وه‌رگرتبێ. له حاڵێکدا که ئه‌ده‌بی کوردی رۆژهه‌ڵات له ناخی ئه‌ده‌بی هه‌ڵسوور و ریشه‌داریی فارسی دا، ژیانی به‌سه‌ر بردوه و ژیاوه. بۆیه‌ش خزمایه‌تی و نزیکی له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌ده‌به په‌یدا کردوه. قه‌سیده، شێعری درێژ، پێکهاته و ناوه‌رۆکی ره‌وایی، رسته‌گه‌لی درێژ و خاوه‌ن که‌ره‌سه‌کانی رێزمانی و.. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ن که به تۆخی له شێعری که‌ردستانی باشوور له ژێر شوێندانانی شێعری عه‌ره‌بدا ده‌بینرێ. فورمی مه‌یله‌و کورت و رسته‌گه‌لی بچڕبچڕ و نه‌حوی شکاو و ناسیاوی سڕینه‌وه له توێژی واژه و رسته‌دا، سپێس مانتانتالیزم، خولقاندنی وێنه‌گه‌لی هه‌ژێنه‌ر و سه‌رنج راکێش و باڵاده‌ست بوونی فۆرم و ژێرده‌ست بوونی ناوه‌رۆک... خسڵه‌تی زۆرینه‌ی ده‌قگه‌لی شێعری کوردستانی رۆژهه‌ڵاتن، له ژێر ته‌ئسیری شێعری هاوچه‌رخی فارسی‌دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو گوتاره شێعرییه، سروشتییه که شوێنیکی به‌رچاویان له‌سه‌ر یه‌کیش دانابێت. خاڵێکی شایانی باس له‌م دوو ئاقاره شێعرییه‌دا، نه‌رێنی بوونی پێکهاته و نه‌حوی جوداواز و ناسازی عه‌ره‌بیه له‌سه‌ر پێکهاته‌ی زمانی ئه‌ده‌بیی کوردی. ئه‌م ته‌ئسیره ناله‌باره له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌دا به پێی هاو شێوه‌یی و خزمایه‌تی نه‌حو و پێکهاته‌ی زمانی کوردی و فارسی نزم تره.
--------------------------------------
+ ئه‌م وتوێژه له ژماره 2ی ره‌شه‌مه‌ی 1389ی هه‌تاوی له گۆڤاری به‌رهه‌م دا بڵاو بۆته‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌شێک له وه‌ڵامه‌کانی من بۆ پرسیاری شێعر و گه‌مه‌ی زمانی له‌و گۆڤاره‌دا خراوه‌ته پاڵ وه‌ڵامه کورته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی. ئه‌و به‌شه له وه‌ڵامه‌که ئه‌مه‌یه که له سه‌ره‌وه به‌جێی خۆی هاتووه و له گۆڤاره‌که‌دا له‌پاڵ وه‌ڵامه‌که‌ی رۆژ دا بڵاوبۆته‌وه؛
" به‌و پێیه شێعر گه‌وره‌ترین مه‌یدانی ئه‌و کارکرده‌یه که شاعیران به زمان و گه‌مه‌ی زمانه‌وه ئاراسته‌ی ده‌که‌ن. گه‌مه‌یه‌ک که شاعیران له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی وشه و دابین کردنی شوێن و دۆزینه‌وه‌ی هاوماڵ و جیرانی کۆن و نوێ بۆی ته‌رخانده‌که‌ن و له باریی ماناییه‌وه، پڕ و به‌تاڵیان ده‌که‌نه‌وه و ده‌ستیان ده‌خه‌نه نێو ده‌ستی وشه‌گه‌لێکی له‌بار و ناله‌باری دیکه‌وه و وه‌سه‌مایان ده‌خه‌ن یان ده‌یاننێرنه پرسه و زۆر جار له خۆیشان ده‌وروژێنن و دژی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌ڵیان ده‌مسێنن و سه‌ری داریشی پێ سه‌ربه‌رز ده‌که‌ن. نه‌ک شێعر، جیهان جگه ئه‌و گه‌مه‌یه هیچی دیکه نیه."
په‌پووله: